یاسا کەسێتیەکان

مەرج و بنەماکان

دوا نوێکردنەوە: ٧ی ئادار ٢٠٢١
  • پێشەکی

    بەخێربێین بۆ بیرۆکەکەم وەبەربهێنە (Invest My Idea)، پلاتفۆرمی کۆبەخشی بیرۆکەکەم وەبەربهێنە . ئەم ماڵپەرە بە هاوکاری و پشتگیری دارایی لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە و بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە (UNDP) دروستکراو و درێژەی پێدرا، تەنیا ئەو ڕێکخراو و قەوارە جێبەجێکارانە لە ناوەرۆکەکەی بەرپرسیارن هاوکات ئەمە مەرج نییە ڕەنگدانەوەی بۆچوونی یەکێتی ئەوروپا و و بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان بێت .

    دامەزراوەی ڕوانگە (” “ئێمە”، “خۆمان” یان “هی ئێمە”) ماڵپەڕی investmyidea.com بەڕێوەدەبات ( لەمەودوا بە “خزمەتگوزاری” ناو دەبرێت).

    سیاسەتی پاراستنی تایبەتمەندێتی/ پەنهانی ئێمە، سەردانیکردنتان بۆ ماڵپەڕی investmyidea.com، ڕێکدەخات و ئەوەش ڕووندەکاتەوە کە چۆن ئێمە ئەو زانیاریانەی لە دەرەنجامی بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکانمان بەدەستخراون، کۆ دەکەینەوە و دەیانپارێزین.

    ئێمە داتا و زانیاریەکانتان بەکاردێنین بۆ دابینکردن و باشترکردنی خزمەتگوزاریەکە. بە بەکارهێنانی خزمەتگوزاری، ئێوە ڕەزامەندی خۆتان نیسان دەدەن، لە هەمبەر کۆکردنەوە و بەکارهێنانی زانیاری بەپێی ئەم سیاسەتە. ئەو زاراوانەی لەم سیاسەتی تایبەتمەندێتیەدا بەکارهێنراون هەمان ئەو مانایانەی کە لە مەرج و بنەماکانمان دا هاتووە هەیە، مەگەر لەم سیاسەتەی تایبەتمەندێتی دا بە شێوەیەکی تر دیاری بکرێت.

    مەرج و بنەماکانمان (“مەرجەکان”) سەرجەم بەرکاهێنانی خزمەتگوزاریەکەمان کۆنترۆڵ دەکات و پێکەوە لە گەڵ سیاسەتی پاراستنی تایبەتمەندێتی، رێککەوتنتان لە گەڵ ئێمە پێکدەهێنێت (“رێککەوتن”).

  • پێناسەکان

    خزمەتگوزاری واتە ماڵپەڕی investmyidea.com لەلایەن دامەزراوەی وانگە وە بەڕێوەدەبێت.

    داتای کەسی واتە داتا دەربارەی تاکێکی زیندوو کە دەتوانرێت لەو داتایەوە دیاری بکرێت (یان لەو داتاو زانیاریانەی تر، ئینجا لە ژێر خاوەندارێتی ئێمە دابێت یان بە ئەگەری زۆرەوە بێتە ژێر خاوەندارێتی ئێمەوە).

    داتای بەکارهێنان بریتیە لەو داتایە کە خودکارانە یان لەلایەن بەکارهێنانی خزمەتگوزاری یان لە ژێرخانی خودی خزمەتگوزاریەوە دروستکراوە (بۆ نموونە, ماوەی سەردانی لاپەڕە).

    فایلەکانی ناساندنی پەیوەندی/ کۆکیز فایلی بچووکن کە لەسەر ئامێرەکەت (کۆمپیوتەر یان ئامێری مۆبایل) پاشەکەوت کراون.

    چاودێری داتا واتە کەسێکی سروشتی یان یاسایی کە (بە تەنیا یان بە هاوبەشی یان پێکەوە لەگەڵ کەسانی تر) مەبەست و شێوازی داتای کەسی، کە پێویستە بەگەڕبخرێن، دەستنیشان دەکات. بۆ مەبەستی ئەم سیاسەتی تایبەتمەندێتیە، ئێمە دەبین بە چاودێری داتاکانتان.

    بەگەڕخەری داتا/ Data Processor (یان دابینکەرانی خزمەتگوزاری) واتە هەر کەسێکی سروشتی یان یاسایی کە داتاکە لە جیاتی چاودێری داتاوە، بەگەڕدەخات. دەشێت ئێمە خزمەتگوزاری چەندین دابینکاری خزمەتگوزاری جۆراوجۆر بەکاربهێنین، بۆ ئەوەی بتوانین داتاکانت بە شێوەیەکی کاریگەرتر بەگەڕبەخەین.

    بابەتی داتا/ Subject Data هەر تاکێکی زیندووە کە بریتیە لە بابەتی داتای کەسیی.

    بەکارهێنەر کەسێکە کە خزمەتگوزاری ئێمە بەکاردەهێنێت. بەکارهێنەر لەگەڵ بابەتی داتا، کە بابەتی داتای کەسییە، یەک بابەتە.

  • کۆکردنەوەی زانیاری و بەکارهێنان

    لە پێناو دابینکردن و باشترکردنی خزمەتگوزاریەکانمان بۆ ئێوە، ئێمە چەندین زانیاری جۆراوجۆر بۆ مەبەستی جیاواز، کۆ دەکەینەوە.

  • جۆرەکانی داتای کۆکراوە

    زانیاری تایبەتی

    لەکاتی بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکەمان، دەشێت داواتان لێبکەین زانیاری ناسینەوەمان بۆ دابین بکەن، کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ پەیوەندی کردن یان ناسینەوەی ئێوە (“داتای کەسی”). لە ڕووی کەسیەوە، زانیاری ناسینەوە، دەشێت ئەمانەی خوارەوە لە خۆ بگرێت:

    • ناونیشانی پۆستی ئەلیکترۆنی/ ئیمەیل
    • ناوی یەکەم و ناوی کۆتایی
    • ژمارەی تەلەفۆن
    • ناونیشان، وڵات، ویلایەت، پارێزگا، کۆدی پۆستە/ زیپ، شار
    • فایلەکانی ناساندنی پەیوەندی/ کۆکیز و داتای بەکارهێنان

    دەشێت ئێمە زانیاری تایبەتیان بەکار بێین بۆ پەیوەندی کردن بە ئێوەوەلە رێگەی هەواڵنامە، کەرەستەی بەبازاڕکردن یان ڕیکڵامکردن و زانیاری تر کە دەکرێت جێگەی سەرنجی ئێوە بن. دەتوانن بە ئارەزووی خۆتان بە پەیڕەوی کردن لە بەستەری هەڵوەشاندنەوەی هاوبەشی کردن، بەشێکی یاخود سەرجەم ئەو پەیوەندیانەی کە لە لایەن ئێمەوە پێتان دەگات، هەڵبوەشێننەوە.

    داتای بەکارهێنان

    هەروەها دەشێت ئێمە ئەو زانیاریانەش کۆ بکەینەوە کە وێبگەڕەکەت، دەینێرێت لە هەر کاتێکی سەردانکردنتان بۆ خزمەگوزاتیەکەمان، یاخود کاتێک لە رێگەی هەر ئامێرێکەوە (“داتای بەکارهێنان“) دەستان بە خزمەتگوزریەکە دەگات.

    ئەم داتای بەکارهێنانە دەکرێت زانیاری وەک ناونیشانی پرۆتۆکۆلی ئینتەرنێتی کۆمپیوتەرەکەت (بۆ نمونە ناونیشانی IP) ، جۆری وێبگەڕەکە، وەشانی وێبگەڕ، لاپەڕەکانی خزمەتگوزاری کە سەردانتان کردووە، کات و بەرواری سەردانەکەتان، کاتی بەسەربردراو لەسەر ئەو لاپەڕانە، ئامێری دۆزەرەوەی بێهاوتا و داتای دیارکردنی تر، لە خۆ بگرێت.

    کاتێک لە رێگەی ئامێرێکەوە دەستتان بە خزمەتگوزاریەکە دەگات، ئەم داتای بەکارهێنانە دەشێت زانیاری وەک جۆری ئەو ئامێرەی بەکاردیدێنن، ناسنامەی بێهاوتای ئامێرەکەتان، ناونیشانی ئای پی ئامێرەکەتان، سیستەمی کارکردنی ئامێرەکەتان، جۆری ئەو وێبگەڕەی ئینتەرنێت کە بەکاری دێنن، ناسێنەرەوەکانی بێهاوتای ئامێرەکە و داتای دیاریکردنی تر، لە خۆ بگرێت.

    داتای شوێن

    دەکرێت زانیاری دەربارەی شوێنەکەتان بەکاربێنین و پاشەکەوت بکەین ئەگەر مۆڵەتی ئەم کارەمان پێبدەن (“شوێنی داتا”). ئێمە ئەم داتایە بەکاردەهێنیت بۆ دابینکردنی تایبەتمەندیەکانی خزمەتگوزاریەکەمان، بۆ باشترکردن و گونجاندنی خزمەتگوزاریەکەمان.

    ئێوە دەتوانن خزمەتگوزاریەکانی شوێن چالاک یان ناچالاک بکەن کاتێک خزمەتگوزاری ئێمە بەکاردێنن لە هەر کاتێک لە ڕێگای ڕێکخەری ئامێرەکەتەوە.

    چاودێریکردنی فایلەکانی ناساندنی پەیوەندی/ کۆکیز

    ئێمە، فایلەکانی ناساندنی پەیوەندی/ کۆکیز و تەکنەلۆژیای چاودێریکردنی هاوشێوە، بەکاردەهێننین بۆچاودێریکردن/ شوێنپێهەڵگرتنی چالاکیەکان لەسەر خزمەتگوزاریەکەمان و هەندێک زانیاری دیاریکراو لای خۆمان دە‌هێڵینەوە.

    فایلەکانی ناساندنی پەیوەندی/ کۆکیزەکان بریتین لەو فایلانە لە گەڵ بڕێکی کەمی داتا کە لەوانەیە دەستنیشانکەرێکی بێ هاوتای نەناسراو لەخۆ بگرێت. کۆکیزەکان لە ماڵپەڕەکەوە بۆ وێبگەڕيکەتان دەنێردرێن و لەسەر ئامێرەکەت پاشەکەوت دەکرێت. هەروەها تەکنەلۆژیای تری چاودێریکردن بەکاردێت وەک بیکۆنس، تاگ و سکریپت بۆ کۆکردنەوە و بەدواچوونی زانیاری و بۆ باشترکردن و شیکردنەوەی خزمەتگوزاریمان.

    ئێوە دەتوانن ڕێنوینی وێبگەڕەکەتان بکەن کە هەموو کۆکیزەکان ڕەت بکەنەوە یان ئاماژە بدەن کاتێک کۆکیز دەنێردرێت. بەڵام ئەگەر کۆکیزەکانتان پەسند نەکرد، ڕەنگە نەتوانن هەندێک لە بەشی خزمەتگوزاریەکەمان بەکاربهێنن.

    نمونەی فایلەکانی ناساندنی پەیوەندی/ کۆکیز کە بەکاری دەهێنین:

    • فایلەکانی ناساندنی پەیوەندی/ کۆکیزەکانی جەلسەیی ((Session Cookies: ئێمە ئەو جۆرە کۆکیزە بەکاردێنین بۆ کارپێکردنی خزمەتگوزاریاکانمان.
    • 2. فایلەکانی ناساندنی پەیوەندی/ کۆکیزەکانی پەسندکراو (Preference Cookies): ئێمەئەو جۆرە کۆکیزە بەکاردێنین بۆ بەبیرهێنانەوەی پەسەندکردنەکانت و ڕێکبەندە جیاوازەکان.
    • 3. فایلەکانی ناساندنی پەیوەندی/ کۆکیزەکانی ئەمنی (Security Cookies): ئێمە ئەو جۆرە کۆکیزە بەکاردێنین بۆ مەبەستی ئەمنی.
    • 4. فایلەکانی ناساندنی پەیوەندی/ کۆکیزەکانی ڕیکلامکردن (Advertising Cookies): کۆکیزەکانی ڕیکلام بەکاردێت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ڕیکلام بە ئێوە کە لەوانەیە پەیوەندی بە ئێوە و بەرژەوەندیەکانتانەوە هەبێت.

    داتای تر

    لەکاتی بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکەمان، دەشێت ئێمە ئەم زانیاریانەی خوارەوەش کۆبکەینەوە لەوانە؛ سێکس، تەمەن، بەرواری لەدایکبوون، شوێنی لەدایکبوون، وردەکاریەکانی پاسپۆرت، وڵاتینامە، تۆمارکردن لە شوێنی نیشتەجێبوون و ناونیشانی ڕاستەقینە، ژمارەی تەلەفونی (پیشە، مۆبایل)، وردەکاریەکانی بەڵگەنامەکانی تایبەت بە خوێندن، شیان، ڕاهێنانی پیشەیی، گرێبەستی کارکردن، رێککەوتننامەی ئاشکرا نەکردن، زانیاری لەسەر بەخشش و قەرەبووکردنەکان، زانیاری لەسەر باری کۆمەڵایەتی، ئەندامانی خێزان، ئاسایشی کۆمەڵایەتی (یان ناسنامەی باجدەرەکانی تر) ژمارە، شوێنی نووسینگە و داتاکانی دیکە.

  • بەکارهێنانی داتا

    دەزگای ڕوانگە داتا کۆکراوەکان بۆ ئامانجی جۆراوجۆر بەکاردەهێنێت:

    • بۆ دابینکردن و پاراستنی خزمەتگوزاریەکانمان.
    • بۆ ئاگادارکردنەوەتان سەبارەت بە گۆڕانکاریەکان لە خزمەتگوزاریەکەمان.
    • بۆ رێگەپێدانی ئێوە بۆ بەشداری کردن لە تایبەتەندیەکانی کالێکی خزمەتگوزاریەکەمان، کاتێک ئێوە ئارەزوو بکەن.
    • بۆ دابینکردنی پشتگیری بۆ کڕیار.
    • بۆ کۆکردنەوەی شیکاری یان زانیاری بەنرخ بۆ ئەوەی بتوانین خزمەتەکەمان باشتر بکەین.
    • بۆ چاودێریکردنی بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکەمان.
    • بۆ دۆزینەوه، ڕێگری کردن و چارەسەرکردنی کێشەکانی تەکنیکی
    • بۆ ئەنجامدانی هەر مەبەستێکی تر کە ئێوە بۆی دابین دەکەن
    • بۆ ئەنجامدانی پابەندیەکانمان و جێبەجێکردنی مافەکانمان کە لە دەرەنجامی هەر گرێبەستێک کە لەنێوان ئێمە و ئێوە دا ساز دەدرێت، لەوانە بۆ پسوڵە و کۆکردنەوە؛ دروست دەبن.
      • بۆ دابینکردنی تێبینی دەربارەی ئەژمێرەکەتان و/یان بەشداریکردنتان بۆ ئێوە، لەوانە تێبینیەکانی ماوەبەسەرچوون و نوێکردنەوە، ئیمەیل-رێنماییەکان، هتد.
      • بۆ دابینکردنی هەواڵ و پێشنیاری تایبەت و زانیاری گشتیت بۆ ئێوە دەربارەی ئەو کەلوپەل و خزمەتگوزاری و ڕووداوانەی کە ئێمە پێشکەش دەکەین هاوشێوەی ئەو شتانەی کە پێشتر کڕیوتانە یان پرستان لەبارەوە کردووە، مەگەر خۆتان واتان هەڵبژاردووي کە ئەم جۆرە زانیاریەتان بۆ نەنێردرێت.
      • بە هەر جۆرێکی تر بێت، ئێمە دەتوانین باسی بکەین ،کاتێک ئێوە زانیاری دابین دەکەن.
      • بۆ هەر مەبەستێکی تر بە ڕەزامەندی ئێوە.
  • هێشتنەوەی داتا

    داتا کەسیەکانتان تەنها بۆ ئەو ماوەیەی کە پێویستە بۆ ئەو مەبەستانەی کە لەم سیاسەتی تایبەتمەندێتی دا دەستنیشانکراوە، دەهێلینەوە. داتا کەسیەکانتان تا ئەو ڕادەیەی پێویست بێت، دەهیڵینەوە بۆ پابەندبوون بە پابەندیە یاساییەکانمان ( بۆ نمونە، ئەگەر لە سەرمان پێویست بێت داتا کەسیەکانتان بهێڵینەوە بۆ پابەندبوون بە یاسا بەرکارەکان)، و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و جێبەجێ کردنی رێککەوتنە یاساییەکان و سیاسەتەکانمان.

    هەروەها ئێمە داتای بەکارهێنان بۆ مەبەستی شیکردنەوەی ناوەکی دەهێڵینەوە. داتای بەکارهێنان بە گشتی بۆ ماوەیەکی کورتت، دە‌ڵدرێتەوە تەنها کاتێک نەبێت کە ئەم داتایە بەکاردەهێنرێت بۆ بەهێزکردنی ئاسایش یان باشترکردنی ئەدای خزمەتگوزاریەکەمان، یان ئێمە لە ڕووی یاساییەوە ناچارین ئەم داتایە بۆ ماوەیەکی درێژتر بهێڵینەوە.

  • گواستنەوەی داتا

    زانیاریەکانتان، لەوانە زانیاری کەسی، ڕەنگە بگوازرێتەوە سەر چەند کۆمپیتەرێک و لەسەریان بهێلدرێنەوە لە کاتێک کە کۆمپیوتەرەکان دەکەونە دەرەوەی وڵەتەکەتان، پارێزگاکەتان یان دەکەن نێو دەسەڵاتی دادوەری حکومی تر کە یاساکانی پاراستنی داتا لەوانەیە جیاواز بێت لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری ئێوە.

    ئەگەر ئێوە لە دەرەوەی عێراق بن و بڕیار بدەن زانیاریمان بۆ دابین بکەن، تکایە تێبینی ئەوە بکەن کە ئێمە داتاکان دەگوازینەوە، لەوانە داتای کەسی، بۆ عێراق و لەوێ بەگير دەخەین.

    ڕەزامەندی ئێوە لە هەمبەر ئەم سیاسەتی پاراستنی تایبەتمەندێتیە، دوا بەدوای ناردنی ئەم چەشنە زانیاریانە دێت و ئەمەش واتە ڕازیبوونتان بەم گواستنەوەیە.

    دەزگای ڕوانگە هەموو هەنگاوەکان بە شێوەیەکی دروست و پێویست دەگرێتە بەر بۆ دڵنیابوون لەوەی کە داتاکەت بە سەلامەتی و بەپێی ئەم سیاسەتی تایبەتمەندیە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و هیچ گواستنەوەیەکی داتا کەسیتان بۆ هیچ ڕێکخراو یان وڵاتێک ئەنجام نادرێت مەگەر ڕێوشوێنی کۆنترۆڵکردنی پێویست لە ئارادا دانەبێت، لەوانە ئاسایشی داتاکەتان و زانیاری کەسی تر.

  • ئاشکراکردنی داتا

    دەشێت ئەو زانیاریە کەسیانەی کە ئێمە کۆ دەکەینەوە، یان ئێوە بۆمان دابین دەکەن، ئاشکرا بکەین:

    ٠.١- ئاشکراکردن بۆ جێبەجێکردنی یاسا

    لە ژێر چەند هەلومەرجێک دا، ڕەنگە پێویست بێت داتای کەسیتان ئاشکرا بکەین ،ئەگەر ئەم ئاشکرا کردنە لە رێگەی یاساوە پێویست بێت یان ئاشکراکردنەکە لە وەڵامی داواکاری ڕەوای دەسەڵاتدارانی حکومیەوە بێت.

    ٠.٢- مامەڵەی بازرگانی

    ئەگەر ئێمە یان دامەزراوەکانی سەر بە ئێمە بەشدار بن لە یەکگرتن، دەستکەوتن یان فرۆشتنی سامان، لەوانەیە زانیاری کەسیتان بگوازرێتەوە

    ٠.٣-کەیسەکانی تر. دەکرێت زانیاریەکانتان بۆ ئەمانەی خوارەوەش ئاشکرا بکەین:

    • بۆ دامەزراوەکانی سەر بە ئێمە و لقەکانمان
    • بۆ بەڵێندەران و دابینکەرانی خزمەتگوزاری و لایەنە سێیەمەکانی تر کە بەکاری دێنین بۆ پاڵپشتی کردنی کارەکانمان؛
    • بۆ جێبەجێکردنی ئەو مەبەستەی کە زانیاریەکانتان بۆ دابینکردووە.
    • بە مەبەستی دانانی لۆگۆی کۆمپانیاکەت لە سەرماڵپەڕەکەمان.
    • بۆ هەر مەبەستێکی تر کە ئێمە ڕادەگەیەنین، کاتێک ئێوە زانیاریەکان دابین دەکەن.
    • بە ڕەزامەندی ئێوە لە هەر کەیسی تردا؛
    • ئەگەر پێمان وابێت ئاشکراکردنەکە پێویستە یان ڕەوایە بۆ پاراستنی ماف یان موڵک و ماڵی کۆمپانیا، کڕیارەکانمان، یان ئەوانی تر.
  • ئاسایشی داتا

    ئاسایشی داتاکانتان بۆ ئێمە گرنگە بەڵام لەبیرتان بێت کە هیچ میتۆدێکی گواستنەوە لەسەر ئینتەرنێت یان شێوازی پاشەکەوتکردنی ئەلیکترۆنی 100٪ پارێزراو نییە. لە کاتێکدا ئێمە هەموو هەوڵەکانمان دەخەینەگەڕ بۆ بەکارهێنانی هۆیەکانی بازرگانی پەسەندکراو بۆ پاراستنی داتا کەسیەکانتان، بەڵام ناتوانین گەرەنتی ڕەهای ئاسایشی داتاکان بکەین.

    (GDPR) مافەکانی پاراستنی داتاکانتان لە ژێر یاسای پاراستنی داتای گشتی ١٠.

    ئەگەر ئێوە دانیشتووی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و ناوچەی ئابووری ئەوروپا بن، ئەوا ئێوە لەژێر یاسای پاراستنی داتای گشتی دا، چەند مافێکی پاراستنی داتان هەیە.

    دەمانەوێت هەنگاوی گونجاو بنێین بۆ ئەوەی ڕێگەت پێبدەین بۆ ڕاستکردنەوە، هەموارکردن، سڕینەوە یان سنوردارکردنی بەکارهێنانی داتای کەسیتان.

    ئەگەر دەتانەوێت ئاگادار بن سەبارەت بەوەی کە چ زانیاری کەسی ئێوەمان هەڵگرتووە ی ئەگەر دەتانەوێت لە سیستەمەکانمان بسڕێتەوە، ئەوا لە رێگەی ئەم ناونیشانەوە، ئیمەیلمان بۆ بکەن:

    [email protected]

    لە هەندێک بارودۆخدا، ئێوە ئەم مافانەی خوارەتان هەیە کە تایبەتن بە پاراستنی داتا:

    ١- مافی دەستگەیشتن، نوێکردنەوە یان سڕینەوەی ئەو زانیاریانەی کە لەسەر ئێوە هەمانە؛

    ٢- مافی ڕاستکردنەوە. ئێوە مافی ڕاستکردنەوەی زانیاریەکانتان هەیە ئەگەر ئەو زانیاریە نادروست یان ناتەواوبێت.

    ٣- مافی ناڕەزایەتی دەربڕین. ئێوە مافی ناڕەزایەتی نیشاندان لە مەڕ بەگەڕخستمان لە داتا کەسیەکانتان هەیە.

    ٤- مافی سنووردارکردن. ئێوە مافی ئەوەتان هەیە داوا بکەن کە ئێمە بە گەڕخستنی زانیاریە کەسیەکەنتان سنوردار بکەین.

    ٥- مافی گواستنەوەی داتا. ئێوە مافی ئەوەتان هەیە کە کۆپییەکی داتای کەسیتان بە فۆرماتێکی پێکهاتەیی، لە شێوەی ئامێرێکی کارپێکراو و باوی بەکارهاتوو، بۆتان دابین بکرێت.

    ٦- مافی کشانەوەی ڕەزامەندی. هەروەها مافی ئەوەشتان هەیە کە ڕەزامەندی خۆتان بکشێنیەوه لە هەر کاتێکدا کە ئێمە پشت بە ڕەزامەندیتان دەبەستین بۆ بەگەڕخستنی زانیاری کەسیتان.

    تکایە ئاگاداری ئەوە بن کە دەکرێت داواتان لێبکەین ناسنامەکەت پشتراست بکەینتەوە پێش وەڵامدانەوەی ئەم داواکاریانە. تکایە ئاگاداری ئەوەش بن ، ئێمە دشێت نەتوانین خزمەتگوزاری دابین بکەین بەبێ پێشکەشکردنی داتای پێویست.

    ئێوە مافی سکاڵاکردنتان هەیە بۆ بەشی پاراستنی داتا، دەربارەی کۆکردنەوە و بەکارهێنانی داتای کەسیتان. بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بکەن بە بەشی پاراستنی داتای خۆجێی لە ناوچەی ئابوری ئەوروپا.

  • مافەکانی پاراستنی داتاکانتان لە ژێر یاسای پاراستنی تایبەتمەندێتی کالیفۆرنیا (CalOPPA)

    یەکەمین یاسای دەوڵەتە کە داوا لە وێبسایتە بازرگانییەکان و خزمەتگوزاریەکانی سەرهێڵ دەکات بۆ ئەوەی سیاسەتی تایبەتمەندێتی بڵاوبکەنەوە. بڵاوبوونەوەی ئەم یاسایە گەیشتووەتە دەرەوەی سنووری ویلایەتی کالیفۆرنیا کە داوا لە کەسێک یان کۆمپانیایەک بکات لە ویلایەتە یەکگرتووەکان (و جیهانێکی پێشبینیکراو) کە ئەو ماڵپەڕانە بەکار دەخەن و زانیاری ناسینەوەی کەسی، بەکاربەران لە کالیفۆرنیا کۆدەکەنەوە بۆ بڵاوکردنەوەی سیاسەتێکی ڕوونی تایبەتێمەندێتی لە ماڵپەڕەکەی کە تێیدا ڕێک ئەو زانیارییانە کە کۆ کراونەتەوە و ئەو کەسانەی کە زانیاریەکانی لە گەڵ هاوبەشکراون دەخاتەڕوو، هەروەها بۆ پابەندبوون بەم سیاسەتە.

    بەپێی یاسای پاراستنی تایبەتمەندێتی کالیفۆرنیا (CalOPPA)، ئێمە بەم خاڵانەی خوارەوە ڕازین:

    ١-بەکارهێنەران دەتوانن بە نەناسراوی سەردانی ماڵپەڕەکەمان بکەن؛

    ٢- بەستەری/ لینکی سیاسەتی تایبەتمەندێتی ئێمە وشەی تایبەتمەندێتی (Privacy) لەخۆ دەگرێت، و بە ئاسانی لە لاپەڕەی سەرەکی ماڵەپەرەكەمان دا، دەدۆزرێتەوە؛

    ٣- بەکارهێنەران ئاگادار دەکرێنەوە لە هەر گۆڕانکاریەک لە سیاسەتی تایبەتمەندێتی لەسەر لاپەڕەی سیاسەتی تایبەتمەندێتی.

    ٤- بەکارهێنەران دەتوانن زانیاری کەسی خۆیان بگۆڕن بە لە رێگەی ناردنی ئیمەیل بۆ ئەم ناونیشانەمان: [email protected].

    سیاسەتی ئێمە سەبارەت بە هێماکانی “شوێن پێ نەکەوتن” :

    ئێمە رێز لە هێمای “شوێن پێ نەکەوتن” (Do Not Track) و شوێن پێ نەوکەوتن دەگرین، بە هەمان شیوەش دانانی کۆکیز بەکارهێنانی ڕیکلام کاتێک میکانیزمی وێبگەڕی “شوێن پێ نەوکەوتن” لە ئارادا بێت. شوێن پێ نەکەوتن ئەو پەسەندیەیە کە ئێوە دەتوانن لە وێبگەڕەکەتان دابنێن بۆ ئاگادارکردنەوەی ماڵپەڕەکان کە ئێوە ناتەوێت شوێنپێتان بکەون.

    ئێوە دەتوانن بە سەردانکردنی پەسندیەکان یاخود لاپەڕەی رێککبەندیەکان لە وێبگەڕيکەتان، بژاردەی شوێن پێ نەکەوتن کارا یاخود ناکارا بکەن.

  • مافەکانی پاراستنی داتاکانتان لە ژێر یاسای تایبەتمەندێتی بەکاربەری کالیفۆرنیا (CCPA)

    ئەگەر ئێوە دانیشتووی کالیفۆرنیان، مافی ئەوەتان هەیە ، بزانن کە چ داتایەک دەربارەی ئێوە کۆدەکەینەوە و مافی ئەوەتان هەیە داوا بکەن داتاکانتان بسڕێتەوە و (هاوبەش) نەفرۆشرێن. بۆ بەکارهێنانی مافی پاراستنی داتاکانتان، دەتوانن چەند داواکاریەکمان ئاراستە بکەن و پرسیارمان لێبکەن:

    ١٢.١- چ زانیارییەکی کەسیمان دەربارەی ئێوە هەیە، ئەگەر ئەم داواکاریەتان کرد، بەم شێوەیەی وەڵامتان دەدەینەوە:

    ١- جۆری ئەو زانیاریە کەسیانەی کە دەربارەی ئێوە کۆمان کردوونەتەوە.

    ٢- جۆری ئەو سەرچاوانەی کە لێیانەوە زانیاری کەسی ئێوەمان لێ کۆدەکەینەوە.

    ٣- ئامانجی بازرگانی یاخود کاری بۆ کۆکردنەوە یان فرۆشتنی زانیاری کەسیتان.

    ٤- جۆری ئەو لایەنە سێیەمانەی کە زانیاری کەسیتان لەگەڵ هاوبەش دەکەین.

    ٥- ئەو پارچە تایبەتیانەی زانیاری تایبەتی کە لەسەرتۆ کۆمان کردونەتەوە.

    ٦- لیستێک لە جۆرەکانی زانیاری کەسی کە ئێمە فرۆشتوومانن، لەگەڵ جۆری هەر کۆمپانیایەکی تر کە ئێمە پێمان فرۆشتووە ئەگەر زانیاری کەسیی تان نەفرۆشرابێت، ئەو ڕاستییەتان پێ ڕادەگەیەنین.

    ٧- لیستێک لە جۆرەکانی زانیاری کەسی کە بۆ مەبەستی بازرگانی ئاشکرامان کردووە، لەگەڵ جۆری هەر کۆمپانیایەکی تر کە هاوبەشیمان پێ کردووە.

    تکایە ئاگاداربن، مافی ئەوەتان هەیە، تا دوو جار لە ماوەی دوازدە مانگدا داوا لە ئێمە بکەن کە ئەم زانیاریانەتان، بۆ دابین بکەین. کاتێک ئەم داواکاریە دەکەن، لەوانەیە زانیاریە دابینکراوەکان سنوردار بێت بە و زانیاریە کەسیانەی کە لە ١٢ مانگی ڕابردوودا لە سەر ئێوە کۆمان کردوونەتەوە.

    ١٢.٢- بۆ سڕینەوەی زانیاری کەسیتان. ئەگەر ئەم داواکاریە بکەن، ئەوا ئێمە زانیاری کەسیتان کە دەربارەی ئێوە هەڵمانگرتووە، دەسڕینەوە تا ئەو بەرواری داواکاریەکەتان لە تۆمارەکانمان دا هەبێت وڕێنوێنی دابینکەرانی خزمەتگوزاری دەکەین بۆ ئەنجامدانی هەمان کار. لە هەندێک حاڵەتدا، سڕینەوە لەوانەیە لە ڕێگەی پارێزگاریکردن لە ئاشکرانەبوونی زانیارییەکانەوە، بە دەست بهێنرێت. ئەگەر ئێوە دەتانەوێت زانیاری کەسیتان بسڕیتەوە، دەشێت نەتوانن هەندێک کردار بەکاربهێنن کە پێویستی بە زانیاری کەسیتان هەیە بۆ ئەوەی کار بکەن.

    ١٢.٣- بۆ وەستاندنی فرۆشتنی زانیاری کەسیتان. ئێمە بۆ هیچ مەبەستێک زانیاری کەسیتان بە هیچ لایەنێکی سێیەم نافرۆشین و بەکرێ نادەین . ئێمە زانیاری کەسیتان بۆ دەستخستنی پارە نافرۆشین. لە گەڵ ئەمەش دا، لە هەندێک بارودۆخدا گواستنەوەی زانیاری کەسی بۆ لایەنی سێیەم ، یان لەناو خێزانی کۆمپانیاکانماندا، بەبێ دەستخستنی هیچ پارەیەک، ڕەنگە بە پێی یاسای کالیفۆرنیا بە ” فرۆشتن ” ئەژمار بکرێت. ئێوە تەنها خاوەنی داتا کەسیەکانتانن و دەتوانن داوای ئاشکراکردن یان سڕینەوەی بکەن لەهەر کاتێک.

    ئەگەر داواکارییەک پێشکەش بکەن بۆ وەستاندنی فرۆشتنی زانیاری کەسیتان، ئەوا ئەنجامدانی ئەم جۆرە گواستنەوەیە، دەوەستێنین.

    تکایە ئاگاداری ئەوەبن، ئەگەر داوا لە ئێمە بکەن کە داتاکەتان بسڕینەوە یان فرۆشتنی بوەستێنین، ئەوا ئەم کارە دەشێت کاریگەری لەسەر ئەزموونەکەتان لەگەڵ ئێمە دروست بکات و دەشێت ئێوە نەتوانن بەشداری لە هەندێک بەرنامە یان خزمەتگوزاری ئەندامبوون کە پێویستی بە بەکارهێنانی زانیاری کەسیتان هەیە بۆ کارکردن، بکەن. بەڵام لە هیچ بارودۆخێک دا، هیچ جیاکاریەک لە دژتان ناکەین بۆ ئەوەی مافەکانتان بەکاربهێنن.

    بۆ بەکارهێنانی مافی پاراستنی داتاکەتان کە لەسەرەوە باسکراوە، تکایە داواکاریەکەت بە ئیمەیل بنێرن بۆ ئەم ناونیشانە: [email protected].

    مافەکانی پاراستنی داتاکانتان، کە لەسەرەوە باسکراوە، بە گوێرەی یاسای تایبەتمەندێتی بەکاربەری کالیفۆرنیا (CCPA) دەبێت. بۆ زانیاری زیاتر، تکایە سەردانی ماڵپەڕی فەڕمی زانیاری یاسادانانی کالیفۆرنیا، بکەن. یاسای تایبەتمەندێتی بەکاربەری کالیفۆرنیا (CCPA) لە ١ی کانوونی دوويمی ٢٠٢٠ەوە چووي بواری جێبەجێکردنەوە.

  • دابینکەرانی خزمەتگوزاری

    دەشێت ئێمە کۆمپانیا و کەسانی لایەنی سێیەم دابمەزرێنین بۆ ئاسانکاری خزمەتگوزاریمان (“دابینکەرانی خزمەتگوزاری”), بۆ ئەوەی لە جیاتی ئێمە خزمەتگوزاری پێشکەش بکەن، خزمەتگوزاری پەیوەست بە خزمەتگوزاری ئەنجام بدەن یان یارمەتیمان بدەن لە شیکردنەوەی چۆنیەتی بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکەمان.

    ئەم لایەنە سێیەمانە تەنها بۆ جێبەجێکردنی ئەم ئەرکانە لە جیاتی ئێمە دەستگەیشتنیان هەیە بە داتا کەسیەکەتان و ناتوانن بۆ هیچ مەبەستێکی تر ئاشکرا بکەن یاخود بەکاریبهێنن.

  • شیکردنەوە

    دەشێت ئێمە، لایەنی سێیەم وەک دابینکەری خزمەتگوزاری بەکاری بهێنین، بۆ چاودێری کردن و شیکردنەوەی بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکەمان.

  • ئامرازەکانی CI/CD

    دەشێت ئێمە، لایەنی سێیەم وەک دابینکەری خزمەتگوزاری بەکاری بهێنین، بۆ خۆکارکردنی پرۆسەی پەرەپێدانی خزمەتگوزاریەکەمان.

  • دووبارە بە بازراکردنەوەی ڕەفتاری

    دەشێت ئێمە، خزمەتگوزاریەکانی دووبارە بەبازاڕکردن بەکار بهێنین بۆ ڕیکلامکردن لە سەر ماڵپەڕی لایەنی سێیەم بۆ ئێوە، دوای سەردانیکردنتان بۆ خزمەتگوزاریەکەمان. ئێمە و فرۆشیارانی لایەنی سێیەم کۆکیز بەکاردەهێنین بۆ ئاگادارکردنەوە و باشکردن و بەکارهێنانی ڕیکلامەکان لەسەر بنەمای سەردانەکانی پێشووتان بۆ خزمەتگوزاریەکەمان.

  • بەستەری/ لینکی ماڵپەڕەکانی تر

    خزمەتگوزاری ئێمە دەکرێت لینکی ئەو ماڵپەڕانەی تێدا بێت، کە لە لایەن ئێمەوە بەڕێوەنابرێن.  ئەگەر کرتە لەسەر بەستەری لایەنی سێیەم بکەن ، ڕاستەوخۆ ئاراستەی ماڵپەڕی ئەو لایەنی سێیەمە دەکرێن. ئێمە  بە پێداگریەوە ئامۆژگاریتان دەکەین، سەیرێکی سیاسەتی پاراستنی تایبەتمەندێتی هەر ماڵپەڕێک کە سەردانی دەکەن، بکەن.

    ئێمە هیچ کۆنترۆڵێکمان نیە بە سەر ناوەرۆک، سیاسەتی تایبەتمەندێتی یان کرداری هەر ماڵپەڕ و خزمەتگوزاریەکی لایەنی سێیەم و هیچ بەرپرسیارێتیەکیش لەم ڕووەوە لە ئەستۆ ناگرین.

    بۆ وێنە، سیاسەتی تایبەتمەندێتی دەستنیشانکراو بە بەکارهێنانی ئامرازی PolicyMaker.io دروستکراوە، کە ئەمەیان بریتیە لە ئامرازێکی بێبەرامبەر، یارمەتی دروستکردنی بەڵگەنامەی یاسایی کوالێتی بەرز دەدات. بەرهەمهينەری سیاسەتی تایبەتمەندێتی PolicyMaker ، بریتیە لە ئامڕازێکی ئاسان-بۆ بەکارهێنان بۆ دروستکردنی سیاسەتی تایبەتمەندێتی بۆ بلۆگ، ماڵپەڕ، فرۆشگای بازرگانی ئەلیکترۆنی یان کاربەرنامەی مۆبایل.

  • تایبەتمەندێتی منداڵان

    خزمەتگوزاریەکانمان تایبەت نیە بە بەکارهێنانی لەلایەن منداڵانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ (“منداڵ” یان “منداڵان”).

    ئێمە، بە ئاگایانە  زانیاری کەسی ناسینەوە، لە منداڵانی خوار 18 ساڵ، کۆناکەینەوە. ئەگەر ئاگادار بن لەوەی کە منداڵێک داتای کەسی بۆ دابین کردین، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن. ئەگەر ئێمە ئاگادار بینەوە لەوەی کە زانیاری کەسیمان لە منداڵان کۆکردەوە بەبێ ڕەزامەندی دایک و باوکی ، ئەوا هەنگاوی پێویست دەنێین بۆ لابردنی ئەو زانیاریانە لە سەر سێرڤەرەکانمان.

  • گۆڕانکاریەکان بۆ ئەم سیاسەتی پاراستنی تایبەتمەندێتی

    دەشێت ئێمە سیاسەتی تایبەتمەندێتیمان جار جار نوێ بکەینەوە. لە رێگەی بڵاو کردنەوەی سیاسەتی تایبەتمەندێتی نوێ لەم پەڕەیە، لە هەر گۆڕانکاریەک ئاگادارتان دەکەینەوە.

    ئێمە لە ڕێگەی ئیمەیڵ یان ئاگادارییەکی دیار و بەرجەستە لەسەر خزمەتگوزاریەکەمان، پێش ئەوەی گۆڕانکاریەکە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە  و “بەرواری جێبەجێکردن” لە سەرەوەی سیاسەتی پاراستنی تایبەتمەندێتی نوێ، ئاگادارتان دەکەینەوە.

    بە باش دەزانرێت کە ئێوە، ماوە چاوێک بەم سیاسەتی تایبەتمەندێتیەدا بخشێننەوە، بۆ بەدیکردنی هەر گۆرانکاریەک. گۆڕانکاریەکان بۆ ئەم سیاسەتی تایبەتمەندێتیە، کاتێک لەسەر ئەم لاپەڕەیە بڵاودەکرێنەوە، جێبەجێدەکرێن.

  • پەیوەندیمان پێوە بکەن

    ئەگەر هەر پرسیارێکت هەیە دەربارەی ئەم سیاسەتی تایبەتمەندێتیە، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن، لە رێگەی پۆستی ئەلیکترۆنی: [email protected].

    ئەم سیاسەتی تایبەتمەندێتیە، بۆ ماڵپەڕی investmyidea.com دروستکراوە لە بەرواری

    ١ی شۆباتی ٢٠٢١