دۆزینەوەی پڕۆژەی نوێ لەسەرپلاتفۆڕمی بیرۆکەکەم وەبەربهێنە

 

دۆزینەوەی پرۆژە

پیشاندانی 10 لە 17 ئەنجامەکان

پۆلین


شوێن


Business

هەدیاری

هەدیاری بازاڕێکە لە ڕێیەوە دەتوانی دیاری ناوازە بۆ ئازیزانت لە براندە جیهانیەکان و دەست ڕەنگینیە خۆوڵاتیەکان بەردەست بخەیت
لەلایەن Rebin Abdalla
Education

TAcademia

پلاتفۆڕمی tacademia ماڵپەڕێکی ئۆنڵاینە بۆ ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی کۆرسی زانستی و ئەکادێمی لەسەرجەم بوارە جیاوازەکاندا بەشێوازی ڤیدیۆی ڕیکۆردکراو بە نرخێکی زۆر گونجاو، هەروەها کردنەوەی سیمینار و وێبیناری ئۆنڵاینی بێ بەرامبەر
لەلایەن Shram Hama Radha
Education

فام ئەکادیمی

فام ئەکادیمی یەکەمین ئەکادیمیای تایبەتمەندە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی ڕاوێژ و ڕاهێنانی هاوسەران، دایکان و باوکان.
لەلایەن Ahmed Faqe
Business

Full Stop Company

كۆمپانیای فول ستۆپ كۆمپانیای فول ستۆپ هەڵدەستێت بە بەدیجیتاڵکردن و ئاسانکاری بۆ خزمەتگوزاریەکانی وەرگێڕان لە ڕێگای پێشکەشکردنی یەکەمین پلاتفۆرمی ئۆنلاینی نوێگەر، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی کات بۆ کڕیاران بۆ یەکەمجار لە عێراق.

لەلایەن Aryan Mohammed Hamadameen
Education

kurdish accounting

یەکەمین و تاکە پڕۆژەیە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان کە گرنگی دەدات بە فراوانکردنی ئاستی زانیاری خوێندکارانی بەشی ژمێریاری و باسکردنی وانەکانیان لە قۆناغی پەیمانگا و کۆلێژدا کە پڕۆژەیەکی باشە بۆ بەرەو پێش بردنی پڕۆسەی فێربوونی خوێندنی باڵا
لەلایەن rebin nariman
Business

CLEAN FOOD INDUSTRY

پڕۆژەکەم بریتیە لە کیسکردن و لەقوتوکردنی یاری و شیرینی منداڵان ،لە ئێستادا پڕۆژەکەم دەست پێکردووە و هەلی کارم بۆ ٧کارمەندی ئافرەت ڕەخساندووە،ئێمە لە ئێستادا ٢بابەت بەرهەم دێنین بریتیە لە هێلکەی یاری منداڵان و کیسی دیاری منداڵان
لەلایەن karwan khalid
Business

ئامێد

پڕۆژەکەی ئێمەبریتییە لەدابەشکردنی کێک،نەستەلە،چوکلات،بسکویت،شەکرۆکە،مەساسە،بنیشت،جلیبۆن ویاری منداڵان . پڕۆژەکە بەم شێوەیەیە هەبونی مەندوب (فرۆشیار ) سەردانی گەڕەکان دەکەن و لە گەڕەکەکانیش سەردانی مارکێت ودوکانەکان دەنوسن .
لەلایەن احمد نامق سعید
Business

Med-caffe

پڕۆژەکە بریتیە لە کردنەوەی کافێیەک و کتێبخانەیەک بۆ قوتابیانی بەشە پزیشکیەکان بە هەندێک تایبەتمەندی و جیاکەرەوەی وا کە گوونجاو بێ بۆ خوێندن و یەژتر بینینی قوتابیانی بەشە پزیشکیەکان و دکتۆرەکانیش لە هەمان کات
لەلایەن Dana Ghazi
Business

سەیارە پلاتفۆرم

ئەپڵیکەیشنێکی مۆبایلە کە بریتییە لە بازاڕێکی ئۆنلاینی کڕین و فرۆشتنی پارچەی ئۆتۆمبێل کە پارچەی دەستی دووی ئەوروپی و نوێ لەڕێگەی ئەم ئەپڵیکەیشنەوە دەتوانیت بکڕیت یاخود بفرۆشیت ،

لەلایەن Harez Hama Ali
Business

Visit Mesopotamia

ڤست میسۆپۆتامیا" بە واتای "سەردانی میسۆپۆتامیا بکە" ئەپلیکەیشنی مۆبایلە بۆ بەستنەوەی گەشتیاران بە کۆمپانیا و گروپە گەشتیارییەکان. لەم ئەپلیکەیشنەدا زانیاری دەرباری گەشتەکان و کۆمپانیا و گروپە گەشتیارییەکان و ئۆفەرەکانیان بڵاودەکرێتەوە. ئەپلیکەیشنەکە بەهای زیاتر دەدات بەو هەوڵانەی کە ئێستا دەدرێت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و چالاکییەکان بۆ بەرەوپێشبردنی گەشت و گوزار بۆ ئەوەی لە ئەپلیکەیشنێک کۆ بکرێنەوە و پۆلێن بکرێن بە گوێرەی چالاکییەکانیان.
لەلایەن Bahar Al-Jammoor