TAcademia

پەروەردە

پلاتفۆڕمی tacademia ماڵپەڕێکی ئۆنڵاینە بۆ ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی کۆرسی زانستی و ئەکادێمی لەسەرجەم بوارە جیاوازەکاندا بەشێوازی ڤیدیۆی ڕیکۆردکراو بە نرخێکی زۆر گونجاو، هەروەها کردنەوەی سیمینار و وێبیناری ئۆنڵاینی بێ بەرامبەر

لەلایەن Shram Hama Radha
سلێمانی

پلاتفۆڕمی tacademia ماڵپەڕێکی ئۆنڵاینە بۆ ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی کۆرسی زانستی و ئەکادێمی لەسەرجەم بوارە جیاوازەکاندا بەشێوازی ڤیدیۆی ڕیکۆردکراو بە نرخێکی زۆر گونجاو، هەروەها کردنەوەی سیمینار و وێبیناری ئۆنڵاینی بێ بەرامبەر، ئەم پلاتفۆڕمە دروستکراوە لەلایەن (شرام احمد) بە هاوکاری (کامەران برهان)، لە ئێستادا بە زمانی شیرینی کوردی بەردەستە و لە پلاندایە لە ٢ بۆ ٣ ساڵی داهاتوو هەریەک لە زمانەکانی عربی و ئینگلیزی بۆ زیاد بکرێت تاکو زۆرترین فێرخواز سوودمەند بن لە پڕۆژەکە، جگە لە فێرخوازان وانەبێژەکانیش دەتوانن سودمەند بن لە پرۆژەکە و دڵنیابن لە پاراستنی وانەکانیان لە داگرتن و بڵاوبوونەوە، پەتای کۆڤید-١٩ هۆکارێک بوو بۆ زیاتر بەرەوپێشچونی پڕۆژەکە و هۆکارێک بۆ دانەبڕانی فێرخوازان لە پڕۆسەکانی پەرەپێدانی خودی و پەروەردەییەکان، شوێنی ئەم پڕۆژەیە تاکو ئێستا وەک ئۆفیس نییە بەڵام وەک کارکردن دەکەوێتە شاری سلێمانی، ئامانج لە بەرەو پێشچوونی ئەم پڕۆژەیە هەوڵدانە بۆ ناساندی پلاتفۆڕمەکە بە سوود وەرگرتن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکا, لە ئێستادا خۆشبەختانە پلاتفۆڕمەکە لە کاردایە و چەندین وانەبێژ و فێرخواز لە شوێنە جیاجیاکانی جیهاندا سودمەندن لەم پڕۆژەیە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

چوونەژوورەوە  /  تۆمارکردن

0 سەرنجەکان

تا ئێستا هیچ سەرنجێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

چوونەژوورەوە  /  تۆمارکردن

0 سەرنجەکان

تا ئێستا هیچ سەرنجێک نەکراوە.