دەست بکە بە بنیاتنانی داهاتوویەکی

گەش!

ڕەخساندنی دەرفەتی گونجاو بۆ لاوان لە ئەمڕۆدا، بۆ ڕابەرایەتی داهاتوو

من خوازیارم کە

پاڵپشتیی دارایی بۆ بیرۆکەی داهێنەرانە، پڕۆژەی بازرگانی، دەستپێشخەریی کار کۆبکەمەوە .

دواین دەستپێشخەری کار

ببینە چۆن کار دەکات

لاوانی خاوەن پڕۆژە و دەستپێشخەران دەتوانن لە رێگەی ئەم پلاتفۆڕمەوە پاڵپشتیی دارایی بۆ ئەنجامدان و بەرەوپێشبردنی بیرۆکە و پڕۆژەکانیان کۆبکەنەوە، ئەم پرۆسەیە بە سێ قۆناغی سەرەکیدا تێدەپەڕێت کە بریتین لە:
01

خۆتۆمارکردن

لاوانی خاوەن بیرۆکە، پێویستە لەم پلاتفۆڕمە خۆیان تۆمار بکەن و ئەژمارێکی تایبەت دروستبکەن، لە ڕێگەی فۆڕمە ئامادەکراوەکانەوە تەواوی زانیارییە داواکراوەکان سەبارەت بە بیرۆکە و پڕۆژەکانیان پڕبکەنەوە.

02

ئەنجامدانی بانگەوازی کۆبەخشی

پاش پێداچوونەوە بە زانیارییە پێشکەشکراوەکان و ئەنجامدانی وردبینی و دیداری تایبەت بە هەڵسەنگاندنی پلانی کاری خاوەنی پڕۆژەکان لەلایەن ڕاوێژکار و ستافی پڕۆژەی بیرۆکەکەم وەبەربهێنە، کەمپەینی تایبەت بە بیرۆکەکەت ئەنجامدەدرێت.

03

وەرگرتن و بەکارهێنانی پاڵپشتیی کۆکراوە

پاش کۆتایی هاتنی کەمپەینی تایبەت بە کۆبەخشی بۆ بیرۆکە و پڕۆژەکەت. لە کاتی گەیشتن بە بڕە پارەی پێویست لە ماوەی دیاریکراودا. تەواوی بڕە پارەی کۆکراوە ڕادەستی خاوەنی پڕۆژە و بیرۆکەکان دەکرێت بەمەبەستی جێبەجێکردنی پلانی پێشکەکراو.