بیرۆکەکەم وەبەربهێنە

پلاتفۆڕمی کۆبەخشی بیرۆکەکەم وەبەربهێنە, پڕۆژەیەکی دەزگای ڕوانگەیە کە بریتییە لە پلاتفۆرمێکی کۆکردنەوەی گشتی پارەیە کە خاوەنەکانی بیرۆکەی داهێنەرانە، پاڵپشتیکار و وەبەرهێنەرەکان کۆدەکاتەوە، بۆ کۆکردنەوەی پارە بۆ بیرۆکە بازرگانیەکان.

ئامانج لە کۆبەخشی پڕ کردنەوەی بۆشایی نێوان بیرۆکەیەکی بازرگانی و دەست نەگەیشتن بە پارەیە بۆ بیرۆکەی بازرگانی تازە دامەزراو.

پاڵپشتیکارانی کۆبەخشی بەزۆری خاوەن سەرمایەن کە بەدوای ئەوەدان بە بڕێکی کەم پاڵپشتی بۆ پرۆژەیەک ئەنجام بدەن، هەروەها دەکرێ وەبەرهێنەری سەرەکی تایبەت و گشتی، دامەزراوە داراییەکان بن. کۆمەڵگایەک لە دەوری پلاتفۆرمی کۆبەخشی دروست دەکرێت لە ڕێگەی هەڵمەتەکانی هۆشیاری دەربارەی کۆبەخشی وەک بژاردەیەکی پاڵپشتیکردنی پڕۆژە تازەپێگەیشتووەکان بەکاردەهێندرێت..

داهاتوویەکی گەش بە کۆمەڵگا دەدەین!

ئێمە خۆشحاڵ دەبین بە بینینی پلاتفۆرمەکە وەک ئامرازی سەرەکی پارەدانی بە بازرگانی بچووک و بیرۆکەی دەستپێک لە هەرێمی کوردستانی عێراق و بژاردەی وەبەرهێنانی هەمەجۆر بۆ وەبەرهێنەرانی ئارەزوومەند دابین دەکەین.

ئەم پڕۆژەیە، دەرفەتێکی داهێنەرانەیە بۆ خاوەنی بازرگانییە بچووک و سەرەتاییەکان. لە سەرەتای داڕشتنیدا، پاڵپشتیی دارایی لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە لە ڕێگەی سندوقی متمانەی یەکێتی ئەوروپاوە لە وەڵامی قەیرانی سوریا، 'سندوقی مەدەد' بۆ دابینکرا، کە جێبەجێکرا لە لایەن بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNDP) بە هاوبەشی لەگەڵ پارێزگای هەولێر و دەزگای ڕوانگە. پاش کۆتاییهاتنی پرۆگرامی پاڵپشتیی بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەزگای ڕوانگە بەردەوامییدا بە پاڵپشتیکردنی ئەم پڕۆژەیە.

ببەرە هاوبەشمان

دەزگای روانگە دڵنیایی دەدات لەبارەی

بەردەوامبوونی پلاتفۆرمەکە

بەدەر لە ماوەی پرۆژەکە کە لەلایەن بەخشەرەکانی سەرەوەی لیستکراوەوە دابین کراوە و هەموو تێچووی پێویست و ئامرازەکان بۆ پەرەپێدان و بەڕێوەبردنی پلاتفۆرمەکە.

قازانج نەویستی

پلاتفۆڕمەکە لەگەڵ تێچوونی هێماکان لەلایەن بیرۆکە سەرەتاییەکانەوە هەوڵ دەدات، لەو ڕێگەیەوە هیچ قازانجێک بەرهەم ناهێنرێت.

هۆشیارکردنەوە لەسەر کۆبەخشی.

بە گەیشتن بە هەموو لایەنە ئارەزوومەندەکان بە شێوەیەکی داهێنەرانە. گەورەکردنی گەشەی ئابووری و خۆ دامەزراندن لە ڕێگەی دەستپێشخەری کارەوە.