CLEAN FOOD INDUSTRY

بازرگانی

پڕۆژەکەم بریتیە لە کیسکردن و لەقوتوکردنی یاری و شیرینی منداڵان ،لە ئێستادا پڕۆژەکەم دەست پێکردووە و هەلی کارم بۆ ٧کارمەندی ئافرەت ڕەخساندووە،ئێمە لە ئێستادا ٢بابەت بەرهەم دێنین بریتیە لە هێلکەی یاری منداڵان و کیسی دیاری منداڵان

لەلایەن karwan khalid
هەولێر

پڕۆژەکەم یەکێکە لەو پڕۆژانەی کە لە عێراق بونی نیە و تەنها هاوردەکراو بەردەستە لە بازاڕ،ئەم پڕۆژەیەم بریتیە لە کیس یاخود لە قوتوکردنی یاری و شیرنی منداڵانەیە ،لەدەرەوە بابەتەکانی یاری و شیرینی مناڵانە هاوردەدەکەم و دەیخەمە ناو قوتوی بەتاڵی هێلکەی مناڵانە و کیسی ڕەنگاوڕەنگی مناڵانە و دواتریش لەگەڵ بەرەو پێش چونی پڕۆژەکە چەندان شێوە و جۆری جیاواز پێشکەشی مناڵان دەکەین و دەیخەینە بازاڕ بەکەمتر لە نرخی کاڵای منافسی هاوردەکراو ،من چونکە بۆ ماوەی ٦ساڵ کاری دابەشکاریم کردوە لەهەمان جۆری کاڵا کەلەدەرەوە هاوردە دەکرا و بە هەزاران کڕیاری ئامادەم هەیە لە ناوەخۆی کوردستان و عێراق کە کاڵاکانم بەئاسانترین شێوە بۆ ساغ دەکەنەوە ،لەبەر ئەوەی خۆم ئەزمونێکی باشم هەیە لەبازاڕ و لە ساڵی ٢٠٠٠ ەوە واتا زیاتر لە ٢٠ساڵە لە بواری یاری و دیاری منداڵان کاردەکەم بۆیە بەڕوونی دەتوانم کەلێنی بازاڕ بدۆزمەوە و لەجیاتی هاوردەکردن خۆم لەناوخۆ بە تێچوێکی کەم دروستیان دەکەم و دەیان هەلی کار دەڕەخسێنم بەتایبەت بۆ ڕەگەزی مێ ،بۆیە هیوادارم کۆمەکم بکەن بۆ ئەوەی بەرهەم هێنانی کاڵای ناوەخۆ زۆر و هەمەجۆربکەین،من لە ئێستا دا دەستم کردووە بە دروستکردنی دوو بابەتی منداڵانە و لە ئێستادا هەلی کارم بۆ نزکەی ٧گەنج ڕەخساندووە کە هەموویان لەڕەگەزی مێ ن و دەرچووی زانکۆن بەڵام بۆ ئەوەی بتوانم هەلی کاری زیاتر بڕەخسێنم پێویستە کارگەکەم بکەمە ڕەسمی و فراوانی بکەم و لەکاری دەست بیکە  بە سەدا ٥٠ تۆماتیک ئەوەش پێویستی بە سەرمایەکی گونجاوە ،سوپاس بۆ هاوکاریتان 

وەڵام بدەوە وەک میوان

چوونەژوورەوە  /  تۆمارکردن

0 سەرنجەکان

تا ئێستا هیچ سەرنجێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

چوونەژوورەوە  /  تۆمارکردن

0 سەرنجەکان

تا ئێستا هیچ سەرنجێک نەکراوە.