Med-caffe

بازرگانی

پڕۆژەکە بریتیە لە کردنەوەی کافێیەک و کتێبخانەیەک بۆ قوتابیانی بەشە پزیشکیەکان بە هەندێک تایبەتمەندی و جیاکەرەوەی وا کە گوونجاو بێ بۆ خوێندن و یەژتر بینینی قوتابیانی بەشە پزیشکیەکان و دکتۆرەکانیش لە هەمان کات

لەلایەن Dana Ghazi
هەولێر

پڕۆژەکە بریتیە لە دابینکردنی شوێنێک کە گونجاو بێت بۆ قوتابیانی بەشە پزیشکیەکان تا بتوانن تێیدا بخوێنن کافێیەک کە شوێنی کۆبوونەوەیان بێ و لە هەمان کات بتوانن تێیدا بخوێنن و بشتوانن تێیدا کارە پراکتیکیەکانیان بکەن، وە دەتوانرێ شوێنێک هەبێ بۆ پێشکەشکردنی سیمینار و کۆر و سوودی لێوەربگیرێ لە پێشکەشکردنی هەندێک کۆرس کە پێویستیان بە هەبوونی لەم جۆرە شوێنانەیە .

گەر وردتر باس لە پرۆژەکە بکەم ،پێویستیمان بە شوێنێکە ڕووبەرەکەی ١٥٠ بۆ ٢٠٠م بێت و نزیک بێت لە بەشە ناوخۆیەکان و کۆلێژە پزیشکیەکان یاخوود شوێنێک بێ کە قوتابیان بتوانن بە پاس پێی بگەن ،بینا کردنەکەی بەم جۆرە بێ کە نهۆمی یەکەم بریتی بێت لە ٤بەشی سەرەکی

١-بەشی خزمەتگوزاریەکان کە شوێنی ئامادەکردنی خواردنەوەکان ...و هتد

٢-بەشی دانیشتنی میوان یان قوتابیان

٣- بەشی دانیشتن بۆ قوتابیان بە جۆرێک کە بە یەکەوە بتوانن بخوێنن و مشتومڕ بکەن لەسەر بابەتەکان

٤-بەشی کار کردنی پراکتیکی

نهۆمی سەرەوەش دەکرێ بە دوو بەشەوە

١-هۆڵی سیمینارەکان

٢-هۆڵی کتێبخانە و خوێندنەوە

قوتابیانی بەشە پزیشکیەکان ژینگەی تایبەتیان دەوێ بۆ خوێندن بە جۆرێک کە پێویستیان بە کتێب و سیستەمی خوێندنی وا هەیە کە لە کوردستان دەست ناکەون و نرخیان زۆرە ئەو کات کتێبخانەکە بەو کتێبانە دەوڵەموند دەکەین و سوودی تەواوی دەبێ و لە بەرامابەر برێک پارەی کەم کتێبەکان بە (استعارە) بە قوتابیان دەدرێ، کێشەیەکی تر بۆ قوتابیانی بەشە پزیشکیەکان بریتیە لەوەی کە بۆ بەشێک لە کارە پراکتیکیەکانیان پێویستیان بە تاقیگە و شوێنی تایبەت هەیە و زۆرجار قوتابیان دەڵێن (خۆزگە شوێنێک دەبوو وەک تاقیگەی کۆلێژەکانمان کە بتوانین کاریان لێ بکەین بە ئاسوودەی دوای کاتی دەوام)  لەو کافێیە دەکرێ چەند مێزێک دابنێین بۆ کاری پراکتیکی بە جۆرێک کە پێداویستیەکان کە پۆێویستن بۆ ئەم کارە بخەینە سەر مێزەکان و برێک پارەی کەم لە بری بەکار هێنانی مێزەکان وەربگرین، یەکێکیتر لە هۆکارەکان کە پاڵنەرن بۆ درووستژردنی ئەم کافێیە بریتیە لەوەی کە سیستەمی خوێندنی قورس و زۆری بابەتەکان زۆر جار وا لە قوتابیان دەکات کە بە یەکەوە کۆ ببنەوە و بە یەکەوە بخوێنن ئەوەش پێویستی بە کەشی ئارام و تایبەت هەیە.

هەبوونی کۆرسات و سیمینارات یان پێشکەش کردنی سیمینار لەلایەن قوتابیانەوە دەکرێ لە هۆڵی سیمینارەکان بکرێن و قوتابیان سوود لەو هۆڵە ببینن چوونکە زۆر جار ناگونجێ بۆ قوتابیان لە کاتی دەوام هۆڵەکان وەرگرن ڕاگرایەتی کۆلێژ داوای ڕێپێدان لە یەکێتی قوتابیان و زۆر لایەن دەکەن و وەرگرتنی هۆڵەکان زەحمەت دەبێ بۆیە پێم باشە کە هۆڵی سیمینارەکە بە خۆڕایی بدرێ بە قوتابیان بەڵام بۆ کۆرساتی هەر گرووپ و لایەنێک بڕێک پارە وەربگیرێ.

بیرۆکەکە ئاسانە کە هەبێ بەڵام لە جێبەجێ کردنیدا زەحمەتە، خۆم قوتابی بەشی پزیشکی ددانم و دەمێکە بەدوای ئەوەم کە بیرۆکەکە جێبەجێ بکەم یەکەم زەحمەتیش بریتیە لەو بینایە و لەو شوێنەی کە دەمەوێ بیرۆکەکەی لێ جێبەجێ بکەم، چونکە بەو تایبەتمەندیانەی باسم کرد بینایەکەی پارەیەکی زۆری پێویستە،کێشەیەکیتر کە دێتە پێشەوە بریتیە لە ستافی بەڕێوەبردنی قاوەخانەکە حەزم دەکرد کە ئەوەش لەلایەن قوتابیانی پزیشکیەوە بەڕێوە ببرێ چوونکە هەمانە حەزی لەوەیە لەو بوارە و لە بەڕێوەبردن و کار کردن لە شوێنی وا ئەزمونبکا و کار بکا. 

وەڵام بدەوە وەک میوان

چوونەژوورەوە  /  تۆمارکردن

0 سەرنجەکان

تا ئێستا هیچ سەرنجێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

چوونەژوورەوە  /  تۆمارکردن

0 سەرنجەکان

تا ئێستا هیچ سەرنجێک نەکراوە.