Tacademia

پەروەردە

پلاتفۆڕمی Tacademia لە مانگی ٣ ی ساڵی ٢٠٢٠ لەگەڵ سەرهەڵدانی پەتای ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ دەست بە دروستکردنی کرا و لە ڕێکەوتی ١-١٢-٢٠٢٠ پلاتفۆڕمەکە بڵاوکرایەوە ، تی ئاکادیمیا ماڵپەڕێکی ئۆنڵاینە بۆ ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی کۆرسی زانستی و ئەکادیمی.

لەلایەن Shram Hama Radha
سلێمانی
2022-02-27
IQD 11,866,000ئامانجی پارەدان
IQD 0کۆکراوە
0Funders

تی ئەکادیمیا

پلاتفۆڕمی  Tacademia  لە مانگی ٣ ی ساڵی ٢٠٢٠ لەگەڵ سەرهەڵدانی پەتای ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ دەست بە دروستکردنی کرا و لە ڕێکەوتی ١-١٢-٢٠٢٠ پلاتفۆڕمەکە بڵاوکرایەوە ، تی ئاکادیمیا ماڵپەڕێکی ئۆنڵاینە بۆ ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی کۆرسی زانستی و ئەکادیمی لە کۆمەڵێک بواری دیاریکراو بەشێوازی ڤیدیۆی ئامادەکراو، لەگەڵ ئەمانەشدا کردنەوەی کۆڕ و کۆبونەوە و سیمینار و وێبینار لە کۆمەڵێک بواری دیاریکراو ، لە ئێستادا خۆشبەختانە پلاتفۆڕمەکە لە کاردایە و چەندین فێرکار و فێرخواز لە هەرێمی کوردستان، عێراق سودمەندن لەم پڕۆژەیە، لە پلاندایە پلاتفۆرمەکە پەرەی زیاتری پێ بدریت و هەریەک لە زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی بۆ زیاد بکرێت تاکو فێرخوازانی بیانیش سودمەند بن لە پڕۆژەکە.

 

بەستەری پڕۆژە : https://tacademia.com

 

گرنگی پرۆژەی تی ئەکادیمیا

  1. فێرخوازان لە هەر کات و شوێنک بن دەتوانن بەزمانی کوردی سود لە کۆرسەکانمان ببینن.
  2. ڕەخساندنی هەلی کار بۆ فێرکاران لە هەربوارێکی زانستی و ئەکادیمی شارەزاییان هەبێت.
  3. هەبوونی پۆلێنی کۆرسی جیاواز، واتە پرۆژەی تی ئەکادیمیا گشتگیرە کۆرس کۆمەڵێک بواری دیاریکراو لە خۆدەگرێت.
  4. لە ماڵپەڕی تی ئەکادیمیا فێرخوازان دەتوانن بە نرخێکی زۆر گونجاو کۆرسەکانیان وەربگرن.
  5. ئاراستەکردنی کۆمەڵگا و بە کلتوریکردنی خوێندنی ئۆنڵان و هاندانی گەنجان بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا بۆ فێربوون و بەرەوپێشچوون.

 

لە ڕێگەی ئەم فەندەوە تی ئەکادیمیا دەتوانێت ئەم هەنگاوانە بنێت:

  1. دروستکردنی ئەپڵیکەیشن بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و IOS . کە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی فێرخوازان بە شێوەیەکی ئاسانتر و خێراتر دەستیان بە کۆرسەکانیان بگات.
  2. زیادکردنی بەشی زمانی عەرەبی بۆ پرۆژەکەمان واتە کردنەوەی بەشێکی نوێی کۆرسەکان بە زمانی عەرەبی . کە بەهۆی زیاد کردنی ئەم بەشەوە ژمارەیەکی زیاتر فێرخواز سود مەند دەبن لە پرۆژکەمان.
  3. پەرەپێدان بە لایەنی مارکێتێنگی تی ئەکادیمیا، بۆ زیاتر ناساندنی پرۆژەکەمان .
  4. دابینکردنی کۆمەڵیک پێداویستی بۆ فێرکاران تاوەکو بتوانن وانەکان بە کوالێتیەکی بەرزتر تۆمار بکەن.

 

وێنەی کۆمەڵێک لە بەشە جیاوازەکنی ناو پلاتفۆڕمەکە

 

 

یارمەتی دارایی ئەم پڕۆژەیە بدە و ببێتە یەکێک لە پاڵپشتیکەرە یەکەمەکان.

وەڵام بدەوە وەک میوان

چوونەژوورەوە  /  تۆمارکردن

0 سەرنجەکان

تا ئێستا هیچ سەرنجێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

چوونەژوورەوە  /  تۆمارکردن

0 سەرنجەکان

تا ئێستا هیچ سەرنجێک نەکراوە.