فام ئەکادیمی

پەروەردە

فام ئەکادیمی یەکەمین ئەکادیمیای تایبەتمەندە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی ڕاوێژ و ڕاهێنانی هاوسەران، دایکان و باوکان.

لەلایەن Ahmed Faqe
سلێمانی
فام ئەکادیمی یەکەمین ئەکادیمیای تایبەتمەندە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی ڕاوێژ و ڕاهێنانی هاوسەران، دایکان و باوکان.   چیرۆکی ئەکادیمیاکەمان لەو ساتەوە دەستپێدەکات کە هەردوو دامەزرێنەرەکەی (شیاو نەوڕۆڵی & ئەحمەد خالیدی) ماستەر لە ڕاوێژ و پەروەردەی خێزانی لە وڵاتی تورکیا، بڕیار دەدەن گەشتی وەرچەرخێنی ژیانی هاوسەری و بەخێوکاری، هاودەم لەگەڵ ئەزموونی ئەکادیمییان لەگەڵ خەڵکی خۆیان و تەواوی دنیادا بەش بکەن. ئەوان چاک دەزانن کە ژیانی هاوسەری هەرگیز ئیشێکی ئاسان نییە، ئاستەنگ و تەحەدییەکانی بەخێوکاری و پێگەیاندنی منداڵ ئەوە کە هەر باس مەکە!   لەگەڵ ئەوەشدا پێیان وایە کە بەدیهێنانی خەونی خێزانی بەختەوەر هەرگیز مەحاڵ نییە. بۆیە پەیامێکی گرنگیان گرتووەتە ئەستۆ کە ئەویش خۆی دەبینێتەوە لە پڕچەک کردنی خێزانەکان بە زانیاری و سەرچاوەی زانستی و واقعی تاکو هاوکاری هەموو تاکێکی نێو کۆمەڵگەکەیان بکەن هاوبەشە دروستەکەی ژیانیان بدۆزنەوە، ژیانی هاوسەریی پڕ بەختەوەری و لێکتێگەیشتن بنیادبنێن و ئەو منداڵانەی پەروەردەیان دەکەن دڵخۆش و سەرکەوتوو دەربچن.

وەڵام بدەوە وەک میوان

چوونەژوورەوە  /  تۆمارکردن

0 سەرنجەکان

تا ئێستا هیچ سەرنجێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

چوونەژوورەوە  /  تۆمارکردن

0 سەرنجەکان

تا ئێستا هیچ سەرنجێک نەکراوە.