ناسنامەی نێودەوڵەتی ئایسک

بازرگانی

کۆمەڵەی نێودەوڵەتی ئایسک (ISIC Association) رێکخراوێکی ناحکومیی نێودەوڵەتییە، لە ساڵی 1953 دامەزراوە و تاکە ناسنامەی نێودەوڵەتیی و فەرمی دەردەکات بۆ ناساندنی توێژەکانی (قوتابی، مامۆستا و گەنج)،

لەلایەن Brwa Faqi
سلێمانی
2022-02-28
IQD 22,000,000ئامانجی پارەدان
IQD 0کۆکراوە
0Funders

پرۆفایلی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی ئایسک 

کۆمەڵەی نێودەوڵەتی ئایسک (ISIC Association)رێکخراوێکی ناحکومیی نێودەوڵەتییە، لە ساڵی 1953 دامەزراوە و تاکە ناسنامەی نێودەوڵەتیی و فەرمی دەردەکات بۆ ناساندنی توێژەکانی (قوتابی، مامۆستا و گەنج)، ئەم ناسنامەیە لە سەرانسەری جیهاندا لە زیاتر لە 130 وڵات کاری پێ دەکرێت و بەردەوام لە گەشەسەندندایە.

بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1953 لە لایەن (یەکێتی قوتابیانی نەرویج و یەکێتی قوتابیانی هۆڵەندا) بە پاڵپشتی (سکرتاریەتی هەماهەنگی یەکێتی قوتابیانی نەتەوەکان) لە دانیمارک (COSEC)دامەزراوە. لە سەرەتادا ئەرکیان جەختکردنەوە بووە بۆ زامنکردنی داشکاندن لە هێڵە ئاسمانییەکان، بەڵام دواتر فران بوو بە جۆرێک زیاتر لە 150.000 داشکاندنی جۆراوجۆر (کاڵا و خزمەتگوزاری) دابین دەکەن لە سەرجەم بوارەکانی ژیانی رۆژانەدا بە تایبەتی لە بوارەکانی زانست، کولتوور، پەروەردە، فێرکردن و گەشتوگوزار لە سەرتاسەری جیهاندا بە شێوەی ئۆفڵاین و ئۆنڵاین.

کۆمەڵەی نێودەوڵەتی ئایسک (ISIC) لەساڵی 1968ەوە لە لایەن رێکخراوی یونسکۆ(UNESCO)ی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دانیپێدانراوە و هەر یەک لە رێکخراوی گەشتوگوزاری نێودەوڵەتی (UNWTO) و ئەنجومەنی رۆشنبیری ئەوروپی (ECC) و یەکێتی قوتابیانی ئەوروپی (ESU) وەک تاکە ناسنامەی فەرمی و نێودەوڵەتی بۆ ئەو توێژانە مامەڵەی لەگەڵ دەکەن و بە جیهانیان ناساندووە. 

 

ناسنامەی نیودەڵەتی ئایسک چییە؟!

ناسنامەی نێودەوڵەتی ئایسک تاکە ناسنامەی نێودەوڵەتی و فەرمییە (International ID) بۆ ناساندنی توێژەکانی (قوتابی، مامۆستا و گەنج) لەسەر ئاستی جیهان،کە بە پاڵپشتی رێکخراوی کولتوور، زانست و پەروەردەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNESCO) دەردەچێت و وەک ناسنامەیەکی جیهانیی یەکانگیر لە هەموو دونیا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت. ناسنامەکان بە چەندین چین لە ماددەی پلاستیکیی بەهێز لە بارەگای سەرەکی ئایسک لە ئەوروپا دروست دەکرێت و پاشان ستیکەری تایبەتی لێدەدرێت و هەموو ناسنامەکان لۆگۆی رێکخراوی یونسکۆ UNESCOی لەسەر دەبێت، وەک دانپێدانانی فەرمیی ئەو دامەزراوەیە بە ناسنامەکان. 

جگە لەوەی ناسنامەکان چەندین تەکنەلۆجیای تێدا بەکار دێت وەک؛ بارکۆد، ماگناتیک، سیمکارد یاخوود چپ ..هتد. بە پێی خواست، خاڵێکی بەهێز ئەوەیە کە ناسنامەکان بە هیچ جۆرێک کۆپی ناکرێت، چونکە زنجیرە ژمارەیەکی تایبەتی لەسەرە  کە دەتواندرێت لە وێبسایتی ئایسک دڵنیای بکەیتەوە لە ڕاستی و ئەکتیڤی ناسنامەکە.

لێرەوە بە ڕوونی جیاوازی ناسنامەی نێودەوڵەتی ئایسک لەگەڵ ناسنامەی ئاسایی  (لۆکاڵی) دامەزراوە ئەکادیمییەکان دەردەکەوێت کە بریتییە لە؛ بەدەستهێنانی ناساندنی نێودەوڵەتیی چەندین دامەزراوەی جیهانیی و مامەڵەپێکردنی لەسەر ئاستی جیهان لە زیاتر لە 130 وڵاتی جیهان، زیاتر لەوەی تەنها لە ناوخۆ و لە سنورێکی دیاریکراودا کاری پێبکرێت.

ناسنامەی نێودەوڵەتی ئایسک ناسنامەیەکی فرە فرمانە، زیاتر لەوەی تەنها ناسنامەی پێناساندن بێت بۆ هەر یەک لەو توێژانە، چونکە ناسنامەکانی ئایسک جگە لەوەی ناسنامەی فەرمی و نێودەوڵەتین، ناسنامەیەکە چەندین سوود و قازانجی بۆ هەڵگرانی دەبێت لەسەر ئاستی ناوخۆ، نێودەوڵەتیی و بە شێوەی ئۆنلاین و ئۆفلاین.

 

بەهای تایبەتی ناسنامەی نێودەڵەتی ئایسک؛

  1. سیمایەکی نێودەوڵەتی و یەکانگیری پرۆفێشناڵ بە دامەزراوە ئەکادیمییەکان دەدات و تەواوی دامەزراوە ئەکادیمییەکە یەک جۆر ناسنامەی نێودەوڵەتیی بڕواپێکراو بەکاردەهێنن.
     
  2. لەم ڕێگەیەوە دانپێدانانی فەرمی و جیهانی گەورەترین دامەزراوەی نێودەوڵەتی لە بواری پەروەردە کە بریتییە لە رێکخراوی یونسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەستەبەر دەکرێت و ئاستێکی بەرزتر بە دامەزراوە ئەکادیمییەکانی هەرێمی کوردستان دەبەخشێت لە ناوەندە جیهانییەکاندا.

 

  1. هەموو سوودە دابینکراوەکانی رێکخراوی یونسکۆ و کۆمەڵەی نێودەوڵەتی ئایسک لە جیهاندا بۆ هەڵگرانی ناسنامەکان فەراهەم دەبێت و ئەمەش دەبێتە هۆکاری ئەوەی قوتابی و مامۆستایانی کوردستان بە تەواوی و هاوئاست لەگەڵ هاوپیشەکانیان لە وڵاتانی جیهان سوودمەند بن لە سەدان خزمەتگوزاری بێ بەرامبەر یان داشکێندراو لە ڕووی نرخەوە لە زۆربەی بوارەکانی ژیانی رۆژانە و پێداویستییە سەرەتاییەکان بە تایبەت بوارەکانی پەروەردە، فێرکردن، گەشتوگوزار، کولتووری ...هتد و سوود وەرگرتن لەسەرجەم خزمەتگوزارییەکانی دامەزراوەی (شیر ئایدی) Sheer IDwww.sheerid.com بۆ هەڵگرانی کارتی ئایسک.
  2. بەشداریکردن لەپرۆگرامی Global Study Awards بۆ بەخشینی سکۆلەرشیپ (بێ بەرامبەر) بە بەهای 10.000 £ پاوەندی بەریتانی بە هاوبەشی لەلایەن کۆمەڵەی نێودەوڵەتی ئایسک ISIC Association + ستەدی پۆرتاڵ StudyPortal.eu + بریتیش کاونسڵ ,British Council کە تێیدا چەندین قوتابی لە جیهاندا چانسی خوێندنی بێ بەرامبەریان دەبێت لە یەکێک لە زانکۆ جیهانییەکان بە مەبەستی هاندان و فراوانترکردنی ئاستی ئاڵوگۆڕی کولتووری، زانستی و فێربوونی زمان لە جیهاندا.
     
  3. وەرگرتنی کۆرسێکی 90 ڕۆژیی فێربوونی زمانی ئینگلیزی لەگەڵ دامەزراوەیEducation First (EF)  و بەشداریکردن لە کۆرسی ئامادەکاریی تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتی ئایەڵس IELTS بەبێ بەرامبەر بە شێوەی ئۆنلاین.

 

  1. دەتواندرێت ئاستی پرۆژەکە بەرزتر بکرێتەوە و بانکێکی ناوخۆیی یان دەرەکی کە خزمەتگوزاری ماستەر یان ڤیزا کاردی هەبێت بەشدار پێبکرێت و جۆرێک لە ناسنامەی هاوبەش لە نێوان (دامەزراوە ئەکادیمییەکان، کۆمەڵەی نێودەوڵەتی ئایسک و بانکەکە) چاپ بکرێت کە هەموو (کاروبارێکی دارایی)یشی پێ ئەنجام دەدرێت، واتە یەک ناسنامە دەبێتە جێگرەوەی هەموو ناسنامەکان.

 

  1. جۆرێتی کارتەکانی ئایسک وەک پلاستیکی ستانداردStandard Card ، بارکۆد کاردBarcode Card ،
     ماگنێتیک کارد Magnetic Card و سمارت کارد Smart Card، دەرفەتی بەئەلیکترۆنیکردنی زانیاری و داتا و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەکنەلۆجیی زیاتر فەراهەم دەکات و دەبێتە وێستگەیەکی گرنگ بۆ خۆگونجاندنی زیاتر لەگەڵ جیهانی سەردەم لە ناوەندە ئەکادیمییەکاندا وەک چوونە ژوورەوە بۆ ناو کامپی زانکۆ و بەشە ناوخۆییەکان، بەجێگەیاندنی فرمانەکانی کتێبخانە و خواستنی کتێب و چاودێریکردنی هۆڵەکانی خوێندن وەک ئامادەبوونی ناو کڵاس و پێذانەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان ...هتد.

 

  1. لە کۆتاییدا پێمان وایە بڕی تێچووی ساڵانە بۆ چاپکردنی ناسنامەی قوتابی و مامۆستا کەمتر دەکاتەوە، بەوەی کە هەموو ناسنامەکان لەگەڵ یەک دامەزراوە دروست دەکرێت و زۆرترین خزمەتگوزاری لەسەر دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمتر کردنەوەی تێچووی گشتی لەو بوارەدا چونکە بە هۆی ئەم کاردەوە زۆر تێچووی تر لە بوارەکانی کارگێڕیی و دارایی لەسەر دامەزراوەکان و حکومەت نامێنێت چونکە بە یەک ناسنامە دەبیتە خاوەنی؛

پێناسی (قوتابی/ مامۆستا) + ناسنامەی نێودەوڵەتی قوتابی / مامۆستا + کاردی بەجێگەیاندنی خزمەتگوزارییەکانی ناو کامپ + کاردی وەرگرتنی سوود و داشکاندنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی + کاردی بانکیی.

سوودی فەندی (Invest My Idea) بۆ پرۆژەی ناسنامەی نێودەوڵەتی ئایسک؛

 

  1. لە ڕێگەی وەرگرتنی فەندەکەوە دەستپێکێکی بەهێز دەبێت بۆ گەشەپێدان و سەرپێخستنەوەی پرۆژەکەمان لە شاری سلێمانیدا.
  2. سەرجەم پێداویستییە بنچینەییەکانی پرۆژەکەمان دابین دەکات کە لە بزنس پرۆپۆزەڵەکەدا ئاماژەیان پێدراوە.
  3. ئاسانکارییەکی زۆر بۆ ئێمە دەکات لە دەستپێکردنەوە بە کارەکەمان کە لە دوای هاتنی کۆرۆناوە کارەکانمان وەستابوون.
  4. هاوکار دەبێت لە گەشەسەندنی زیاتری پرۆژەکە بۆ سەرجەم شارەکانی کوردستان و بۆ ساڵانی داهاتووی کارکردنمان.
  5. دەرفەتی کار بۆ چەندین کەس دروست دەکات و دەبێتە هۆی فروانبوونی پرۆژەکەمان بۆ شارەکانی تر و فراوانترکردنی دەرفەتی کار بۆ قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە هەرێمی کوردستان.
  6. لە پاش 3 مانگی پاڵپشتی دارایی، پرۆژەکە دەکەوێتە سەر رێچکەی خۆی بۆ ئەوەی بتوانێت بەردەوام بێت و داهات پەیدا بکات.

یارمەتی دارایی ئەم پڕۆژەیە بدە و ببێتە یەکێک لە پاڵپشتیکەرە یەکەمەکان.

وەڵام بدەوە وەک میوان

چوونەژوورەوە  /  تۆمارکردن

0 سەرنجەکان

تا ئێستا هیچ سەرنجێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

چوونەژوورەوە  /  تۆمارکردن

0 سەرنجەکان

تا ئێستا هیچ سەرنجێک نەکراوە.