فام ئەکادیمی (ڕاهێنان و ڕاوێژی خێزانی)

فام ئەکادیمی یەکەمین ئەکادیمیای تایبەتمەندە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی ڕاوێژ و ڕاهێنانی هاوسەران، دایکان و باوکان.
65 ڕۆژ ماوە
0 بەخشین
$0 of $ کۆکراوەتەوە
0%
Sulaymaniyah Governorate
ahmed88khalidi@gmail.com
07517552138

چیرۆکی ئەکادیمیاکەمان لەو ساتەوە دەستپێدەکات کە هەردوو دامەزرێنەرەکەی (شیاو نەوڕۆڵی & ئەحمەد خالیدی) ماستەر لە ڕاوێژ و پەروەردەی خێزانی لە وڵاتی تورکیا، بڕیار دەدەن گەشتی وەرچەرخێنی ژیانی هاوسەری و بەخێوکاری، هاودەم لەگەڵ ئەزموونی ئەکادیمییان لەگەڵ خەڵکی خۆیان و تەواوی دنیادا بەش بکەن.

ئەوان چاک دەزانن کە ژیانی هاوسەری هەرگیز ئیشێکی ئاسان نییە، ئاستەنگ و تەحەدییەکانی بەخێوکاری و پێگەیاندنی منداڵ ئەوە کە هەر باس مەکە!

 

لەگەڵ ئەوەشدا پێیان وایە کە بەدیهێنانی خەونی خێزانی بەختەوەر هەرگیز مەحاڵ نییە.  بۆیە پەیامێکی گرنگیان گرتووەتە ئەستۆ کە ئەویش خۆی دەبینێتەوە لە پڕچەک کردنی خێزانەکان بە زانیاری و سەرچاوەی زانستی و واقعی تاکو هاوکاری هەموو تاکێکی نێو کۆمەڵگەکەیان بکەن هاوبەشە دروستەکەی ژیانیان بدۆزنەوە، ژیانی هاوسەریی پڕ بەختەوەری و لێکتێگەیشتن بنیادبنێن و ئەو منداڵانەی پەروەردەیان دەکەن دڵخۆش و سەرکەوتوو دەربچن.

تا ئێستا هیچ سەرنجێک نەکراوە، ببە بە یەکەم کەس
دووبارەکردنەوە