مەرج و یاساکان

مەرج و بنەماکان

دوا نوێکردنەوە: ٧ی ئادار ٢٠٢١
  • پێشەکی

    بەخێربێین بۆ بیرۆکەکەم وەبەربهێنە (Invest My Idea)، پلاتفۆرمی کۆبەخشی بیرۆکەکەم وەبەربهێنە. ئەم ماڵپەرە بە هاوکاری و پشتگیری دارایی لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە و بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە (UNDP) دروستکراو و درێژەی پێدرا، تەنیا ئەو ڕێکخراو و قەوارە جێبەجێکارانە لە ناوەرۆکەکەی بەرپرسیارن هاوکات ئەمە مەرج نییە ڕەنگدانەوەی بۆچوونی یەکێتی ئەوروپا و و بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان بێت.

    ئەم مەرجانەی خزمەتگوزاری (“مەرجەکان”،”مەرجەکانی خزمەتگوزاری”) ئیدارەی بەکارهێنانی ئێوە دەکەن لە ماڵپەڕەکەمان کە دەکەوێتە investmyidea.com (بەیەکەوە یاخود بە تاک “خزمەتگوزاری” ناو دەبرێت) کە لەلایەن دەزگای ڕوانگەوە بەڕێوە دەبرێت.

    هەروەها سیاسەتی پاراستنی تایبەتمەندێتی، ئیدارەی بەکارهێنانی خزمەگوزاریەکەمان لە لایەن ئێوەوە دەکات و ئەوەش ڕوون دەکاتەوە کە چۆن زانیاریەکان کۆ دەکەینەوە، دەیاناپرێزین و ئاشکرایان دەکەین، کە لە دەرەنجامی بەکارهێنانی ماڵپەرەکەمان لە لایەن ئێوەوە بەردەست دەبن.

    رێککەوتنەکەتان لە گەڵ ئێمە ئەم مەرجانە و سیاسەتی پاراستنی تایبەتمەندێتی ئێمە (“رێککەوتنەکان”) لە خۆ دەگرێت. ئێوە ددان بەوەدا دەنێن کە رێککەوتنەکانتان خوێندووتەوە و لێی تێگەیشتوون و پابەندیان دەبن.

    ئەگەر ڕازی نەبن بە رێککەوتنەکان ( یاخود نەتوانن پێیانەوە پابەند بن)، ئەو کات دەشێت نەتوانن خزمەتگوزاریەکە بەکاربهێنن، بەڵام تکایە لە رێگەی پۆستەی ئەلیکترۆنی [email protected] ئاگادارمان بکەنەوە، بۆ ئەوەی هەوڵبدەین چارەسەریەک بۆ ئەمە بدۆزینەوە. ئەم مەرجانە بە سەر هەموو سەردانکەران، بەکاربەران و کەسانی تر کە دەیانەوێت دەستیان بە خزمەتگوزاریەکە بگات یاخود خزمەتگوزاریەکە بەکاربهێنن، جێبەجێ دەبێت.

  • پەیوەندیەکان

    بە بەکارهێنانی خزمەتگوزاریمان، ئێوە ڕازیبوونتان نیشان دەدەن لە بەشداریکردن لەو هەواڵنامە، بەبازاڕکردن یان کەرەستەکانی ڕیکڵامکردن و زانیاری تر کە دەکرێت، بۆتان بنێرین. هەرچۆنێک بێت، دەتوانن بە ئارەزووی خۆتان بە پەیڕەوی کردن لە بەستەری هەڵوەشاندنەوەی هاوبەشی کردن، بەشێکی یاخود سەرجەم ئەو پەیوەندیانەی کە لە لایەن ئێمەوە پێتان دەگات، هەڵبوەشێننەوە.

    هەر کام لە پەیوەندیەکان یان هەموو، لەم پەیوەندیانە لە ئێمە هەڵبژێریت بە پەیڕەوکردنی لینکی ئابوونەکردن یان بە ئیمەیل ناردن بۆ [email protected].

  • پێشبڕکێ، یانسیب و ڕیکلامەکان

    هەر پێشبڕکێیەک، یانسیبێک یان ڕیکلامێکی تر (کە پێکەوە بە، “ڕیکلامەکان” ناو دەبرێن) کە لە ڕێگەی خزمەتگوزاریەوە بەردەست دەبن، لەوانەیە لە رێگەی چەند یاسایەکەوە بەڕێوە ببرێت کە جیابن لەم مەرجانەی خزمەتگوزاری. ئەگەر بەشداری لە هەر ڕیکلامێک دەکەن، تکایە چاو بە یاسا کارپێکراوەکان و هەروەها سیاسەتی تایبەتمەندێتیمان بخشێنیەوە. ئەگەر یاساکانی ڕیکلامکەکە بەریەککەووتنی لە گەڵ ئەم مەرجانەی خزمەتگوزارییە هەبێت،  ئەوا کار بە یاساکانی ڕیکلامکردن دەکرێت.

  • ناوەڕۆک

    ئەو ناوەڕۆکەی کە لە نێو ئەم خزمەتگوزاریەدا و لە رێگەی ئەم خزمەتگوزاریەدا بەردەستخراوە بریتیە لە مۆڵکی بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە (UNDP)و دەزگای ڕوانگە یان بە مۆڵەتەوە بەکارهاتووە. ئێوە بۆتان نیە بەبێ دەربڕینی مۆڵەتی پێشوەختەی نووسراو لەلایەن ئێمەەوە، بەشێکی یانت تەواوی ئەم ناوەڕۆکە دابەش بکەن، هەمواری بکەن، بیگۆڕن، دووبارە بەکاریبهێننەوە، دابگرن، دووبارە پۆست بکەن، کۆپی بکەن یان بەکاری بهێنن، ئینجا بۆ مەبەستی بازرگانی یان بۆ دەستکەوتی کەسی بێت.

  • بەکارهێنانی قەدەغەکراو

    ئێوە دەتوانن خزمەتگوزاری تەنها بۆ مەبەستی یاسایی و بەپێی مەرجەکان بەکار بهێنن. ئێوە ڕازین کە خزمەتگوزاری بەکارنەهێنن، بۆ مەبەستی:

    ١. بە هەر شێوەیەک کە پێشێلی هەر یاسا و ڕێسایەکی نەتەوەیی یان نێودەوڵەتی بەرکار، بکات.

    ٢. بە مەبەستی سوود وەرگرتن، زیانپێگەیاندن یان هەوڵدان بۆ سوود وەرگرتن لە ناکامەکان بە هەر شێوەیەک لە رێگەی بەرکەوتنیان لەگەڵ ناوەڕۆکی نەشیاو یان بە پێچەوانەوە.

    ٣. بۆ گواستنەوە، یان بەدەستهێنانی ناردنی، هەر ماددەیەکی ڕیکلام یان ڕیکلامکردن، لە ناویشیاندا هەر “نامەیەکی بێکەڵک”، “نامەی زنجیرەیی”، “سپام”، یان هەر داواکارییەکی تری هاوشێوە.

    ٤. بۆ ساختەکردن یان هەوڵدان بۆ ساختەکردنی کۆمپانیا، کارمەندێکی کۆمپانیا، بەکارهێنەرێکی تر، یان هەر کەس و لایەنێکی تر.

    ٥. بە هەر شێوەیەک کە پێشێلی مافی کەسانی تر بکرێت، یان بە هەر شێوەیەکی نایاسایی، هەڕەشە، ساختە، یان زیانبەخش بێت، یان پەیوەندی بە هەر مەبەست و چالاکییەکی نایاسایی یان زیانبەخشەوە هەبێت.

    ٦. بۆ بەشداری کردن لە هەر ڕەفتاری تر کە بەکارهێنانی یان چێژوەرگرتنی کەسێک لە خزمەتگوزاری سنوردار یان قەدەخە بکات، یان ئەوەی کە ئێمە دیاریمان کردووە، بشێت زیان بە کۆمپانیا یان بەکارهێنەرانی خزمەتگوزاری بگەیەنێت یان هەرسانیان بکات، یاخود بیانخاتە ژێر بەرپرسیارێتیەوە.

    هەروەها، ڕازیشن بەوەی کە ئەمانە ئەنجام نەدەن:

    • بەکارهێنانی خزمەتگوزاری بە هەر جۆرێک، ببێتە هۆی لە کارخستن، دروستکردنی بارگرانیەکی زۆر، زیانگەیاندن یان لە کارخستنی خزمەتگوزاریەکە یان تێکەڵ بە بەکارهێنانی خزمەتگوزاری هەر لایەنێک بکات، لەوانەش، توانایان لە بەشداریکردن لە چالاکی کاتی ڕاستەقینە لە ڕێگەی خزمەتگوزاریەکەوە.
    • بەکارهێنانی هەر ڕۆبۆتێک یان جاڵجاڵۆکەیەک یان ئامێرێکی هەر ئامێرێکی تری خۆکار، پرۆسە، یان هۆیەکانی دەستگەیشتن بە خزمەتگوزاری بۆ هەر مەبەستێک، لەوانە چاودێریکردن یان کۆپیکردنی هەر کام لە مادە لەسەر خزمەتگوزاریەکە.
    • بەکارهێنانی هەر پڕۆسەیەکی دەستی بۆ چاودێری کردن یان کۆپی کردنی هەر ماددەیەک لەسەر خزمەتگوزاریەکە یان بۆ هەر مەبەستێکی تری بێ مۆڵەت بەبێ ڕەزامەندی نووسراوی پێشوەختەی ئێمە.
    • بەکارهێنانی هەر ئامێرێک، نەرمەواڵەیەک/ سەفتوەیر، یان ڕۆتینێک کە دەست لە کارکردنی دروستی خزمەتگوزاریەکە وەربدات و کایگەری لە سەر دروست بکات.
    • هێنانی هەر ڤایرۆسێک، ئەسپی ترۆجان(Trojan Horses) ، کرم، بۆمبی لۆجیکی، یان ماددەی دیکە کە زیانبەخشە یان لە ڕووی تەکنەلۆجیاوە زیان بەخشە.
    • هەوڵدان بۆ دەستگەیشتن ڕێپێنەدراو، دەستوەردان لە، زیان پێگەیاندن، یان تێکدانی هەر بەشێکی خزمەتگوزاری ئەو سێرڤەرەی خزمەتگوزاری لەسەر پاشەکەوتکراوە، یان هەر سێرڤەرێک یان کۆمپیوتەرێک یان داتابەیسێکی لکێنراو بە خزمەتگوزاریەوە.
    • هێرش کردنە سەر خزمەتگوزاری لە ڕێگەی هێرشێکی ڕەتکردنەوەی خزمەتگوزاری یان هێرشێکی ڕەتکردنەوەی خزمەتگوزاری دابەشکراو.
    • هەر کردارێک کە زیانبەخش بێت یان ساختەکردنی پلەبەندی کۆمپانیاکە.
    • هەوڵدان بە هەر جۆرێک بۆ دەست وەردەن لە کارکردنی دروستی خزمەتگوزاری.
  • شیکردنەوە

    دەشێت ئێمە،لایەنی سێیەم وەک دابینکەری خزمەتگوزاری بەکاربێنین بۆ چاودێری کردن و شیکردنەوەی بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکەمان.

  • بەکارنەهێنان لە لایەن ناکامەکانەوە

    خزمەتگوزاریەکە تەنیا بۆ دەستگەیشتن و بەکارهێنانی لەلایەن ئەو کەسانەوە کە بە لایەنی کەمەوە تەمەنیان لە هەژدە ( 18 ) ساڵ کەمتر نەبێت، تەرخانکراوە. لە کاتی دەستگەیشتن یان بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکە، ئێوە و گەرەنتی ئەوەمان بۆ دەکەن کە بەلایەنی کەمەوە تەمەنتان هەژدە ( 18 ) ساڵی تێپەڕکردووە و دەسەڵاتی تەواو مافی تەواوی ئەوەتان هەیە، بچنە نێو ئەم رێککەوتنە و و پابەندی هەموو ڕێنمانی و مەرجەکانن. ئەگەر تەمەنتان بەلایەنی کەمەوە هەژدە ( 18 ) ساڵ نەبێت، هەم چوونە ژوورەوە و هەمیش بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکە لێتان قەدەخەکراوە.

  • هەژمارەکان

    کاتێک هەژمارێک لای ئێمە دروست دەکەن، ئێوە گەرەنتی ئەوە دەکەن کە تەمەنتان لە سەرووی 18 ساڵییەوەیە، و گەرەنتی ئەوەش دەکەن کە ئەو زانیاریانەی کە پێمان دەدەن، زانیاری ڕاست و دروست و واقعین. زانیاری نادروست، ناتەواو، یان لەکارکەوتوو دەشێت ببێتە هۆی کۆتایی پێهێنانی دەستبەجێی هەژمارەکەت لەسەر خزمەتگوزاریەکە.

    ئێوە بەرپرسیارن لە پاراستنی نهێنیەکانی هەژمارەکەتان و وشەی تێپەڕی، لەوانە سنووردارکردنی دەستگەیشتن بە کۆمپیوتەرەکەتان و/یان هەژمارەکەتان. ئێوە ڕازین بە لە ئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتی هەر چالاکی یەک یان کردارێک کە لە ژێر هەژمارەکەتان، یان وشەی تێپەڕتان، ڕوودەدەن، ئینجا ئەگەر وشەی تێپەڕ لەگەڵ خزمەتگوزاری ئێمە بێت یان خزمەتگوزاری لایەنی سێیەم. پێویستە دەستبەجێ ئاگادارمان بکەنەوە لەکاتی ئاگاداربوون لە هەر پێشێلکارییەکی ئەمنی یان بەکارهێنانی بێ مۆڵەت لە هەژمارەکەتان.

    نابێت ئێوە ناوی کەسێک یان لایەنێکی تر وەک ناوی بەکارهێنەر بەکاربهێنن، کە لە ڕووی یاساییەوە بۆ بەکارهێنان نەشێت، بە هەمان شێوەش هەر ناوێک یان نیشانەی بازرگانیەک کە لە ژێر هەر مافی کەسێک یان لایەنێکی  تر بێت بەدەر لە ئێوە، بەبێ ڕێگەپێدانی گونجاو. نابێت نابێت هیچ ناوێک کە پەیوەندی بە سووکایەتی کردنەوە هەبێت یاخود ناوێکی ناپەسەند و نابەجێ وەک ناوی بەکاربەر، بەکاربهێنن.

    ئێمە مافی ئەوەمان هەیە کە بە ئارەزووی خۆمان خزمەتگوزاریەکە ڕەت بکەینەوە، هەژمارەکە هەڵبوەشێنینەوە، ناوەرۆکەکە لاببەین یان دەستکاری بکەین، یان فەرمانەکان هەڵبوەشێنینەوە.

  • تایبەتمەندی فکری/ مۆڵکداری فکری

    خزمەتگوزاری و ناوەڕۆکە ڕەسەنەکەی (بە دەر لەو ناوەڕۆکەی کە لەلایەن بەکارهێنەرانەوە دابینکراوە)، تایبەتمەندی و کارکردنی، بە مۆڵکی تایبەتی بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە (UNDP)و دەزگای ڕوانگە و مۆڵەتدەرەکانی دەمێننەوە. خزمەتگوزاریەکە بە هۆی مافی لەبەرگرتنەوە و نیشانەی بازرگانی و یاسا بەرکارەکانی ترەوە، پارێزراوە. نابێت هێما بازرگانیەکانمان لە پەیوەندی لەگەڵ هیچ بەرهەمێک یان خزمەتگوزاریەک بەبێ ڕەزامەندی نوسراوی پێشوەختەی بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە (UNDP)و دەزگای ڕوانگە، بەکاربهێنرێت.

  • سیاسەتی مافی لەبەرگرتنەوە (Copyright)

    ئێمە ڕێز لە مافی موڵکداریی فکری ئەوانی دیکە دەگرین. سیاسەتمان ئەوەیە کە وەڵامی هەر داوایەک بدەینەوە سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی هەر ناوەرۆکێک لەسەر خزمەتگوزاریەکە دا کە پێشێلی مافی لە بەرگرتنەوە یاخود مافی مۆڵکداری فکری (“پێشلکردنی”) هەر کەس و قەوارەیەک، دەکات.

    ئەگەر ئێوە خاوەنی مافی لەبەرگرتنەوە بن یان ڕێگەپێدراو بن لە جیاتی یەکێکی تر. هەروەها، پێتان وابێت کە کاری مافی لەبەرگرتنەوە بە شێوەیەک کۆپی کراوە کە پێشلی مافی لەبەرگتنەوەی تێیدا دروست بووە، ئەوا تکایە داواکەتان لە ڕێگەی پۆستی ئەلیکترۆنیەوە بۆ [email protected] بنێرن، لەگەڵ سەرە بابەت: “پێشێلکاری مافی لەبەرگرتنەوە” و بە وەسفێکی ورد، داواکەتان ڕوون بکەنەوە سەبارەت بە پێشلکردنەکە، و  بەو شێوەی کە وردەکاریەکەی لە خوارەوەدا، خراوەتەڕوو لە ” ئاگاداری و رێکاری DMCA بۆ ڕێکاری داواکانی پێشێلکردنی مافی لەبەرگرتنەوە”.

    ڕەنگە ئێوە بە بەرپرسیار بزانرێن لە بەرانبەر زیانەکان (لەوانە تێچوون و کرێی پارێزەران) بۆ بەهەڵە نیشاندانی یان داوای نیاز خراپ لەسەر پێشێلکاری هەر ناوەڕۆکێک کە لەسەری و/یان لەڕێگای خزمەتگوزاریەوە سەبارەت بە مافی لەبەرگرتنەوە، بڵاوکراوەتەوە.

  • ئاگاداری و رێکاری DMCA بۆ داواکانی پێشێلکاری مافی لەبەرگرتنەوە

    ئێوە دەتوانن ئاگادارییەک بە گوێرەی یاسای مافی لەبەرگرتنەوەی هەزارەی دیجیتاڵ (DMCA) ، ڕەوانە بکەن بە دابینکردنی بریکاری مافی لەبەرگرتنەوەمان بەم زانیاریەی خوارەوە بە نووسین (بڕوانە 17 U.S.C 512(c)(3) بۆ وردەکاری زیاتر):

    ١.ئیمزای ئەلیکترۆنی یان فیزیکی ئەو کەسەی کە ڕێگە پێدراوە لە جیاتی بەرژەوەندی خاوەن مافی لە بەرگرتنەوە کار دەکات.

    ٢.  وەسفێکی کاری مافی لەبەرگرتنەوە کە ئێوە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پێشێلکراوە، لەوانەURL  (بۆ نمونە ناونیشانی لاپەڕەی وێب) ئەو شوێنەی کە کاری مافی لەبەرگرتنەوە بوونی هەیە یان کۆپیەکی کاری مافی لەبەرگیراو؛

    ٣.  ناسنامەیURL  یان شوێنێکی تری دیاریکراو لەسەر خزمەتگوزاریەکە، کە ئەو مادەی ئێوە بانگەشەی پێشلکردانی دەکەن، لەوێ بوونی هەیە.

    ٤. ناونیشان، ژمارەی تەلەفۆن، و ناونیشانی پۆستی ئەلیکترۆنی ئێوە؛

    ٥. لێدوانێکی ئێوە، کە بە متمانەوە پێتان وایە کە بەکارهێنانی ناکۆکی لەسەر، لەلایەن خاوەن مافی لەبەرگرتنەوە، بریکارەکەی، یان یاسا، ڕێگە پێدراو نییە.

    ٦. لێدوانێک لەلایەن ئێوەوە، کە لەژێر سزای سوێندخواردن دراوە، کە ئەو زانیاریانەی سەرەوە لە ئاگاداریەکەتاندا دروستن و ئێوە خاوەنی مافی لەبەرگرتنەوەن یان ڕێگەپێدراون بۆ ئەوەی لە جیاتی خاوەنی مافی لەبەرگرتنەوە کار بکەن.

    دەتوان پەیوەندی بە بریکاری مافی لەبەرگرتنەوەی ئێمەوە بکە لە ڕێگەی ناونیشانی پۆستی ئەلیکترۆنی  [email protected].

  • ڕاپۆرتکردنی هەڵە و سەرنج و تێبینی

    ئێوە دەتوانن ڕاستەوخۆ لە رێگەی [email protected] یان لە ڕێگەی سایت و ئامرازەکانی لایەنی سێیەمەوە زانیاری و سەرنج و تێبینی سەبارەت بە هەڵەکان، پێشنیارەکان بۆ باشترکردن، بیرۆکەکان، کێشەکان، سکاڵاکان، و بابەتەکانی تری پەیوەست بە خزمەتگوزاریەکەمان (“سەرنج و تێبینی”)،بۆمان ڕەوانە بکەن. ئێوە ددان بەوەدادەنێن و قایلن بەوەی کە: (أ) نابێت هیچ مافێکی مۆڵکداری/تایبەتمەندی فکری یان مافی تر، ناونیشان یان بەرژەوەندی سەرنج و تێبینی لای خۆتان بهێڵنەوە، بەدەستبخەن یان داوای بکەن (ب) کۆمپانیا دەشێت بیرۆکەی بەرەوپێشبردنی هاوشێوەی سەرنج و تێبینیەکە، هەبێت (پ) سەرنج و تێبینیەکە هیچ زانیاریەکی نهێنی یان زانیاری تایبەتی ئێوە یان هەر لایەنی سێیەم لە خۆ نەگرێت و (ت) کۆمپانیا لەژێر هیچ پابەندیەکی نهێنی پەیوەست بە سەرنج و تێبینی، نیە. لە حاڵەتێک کە گواستنەوەی خاوەندارێتی بۆ سەرنج و تێبینی بەهۆی یاسا ناچارە کارپێکراوەکان نەکرێت ئەنجام بدرێت، ئەوا ئێوە سەرنج و تێبینی بە شێوەیەک و بۆ هەر مەبەستێکی تایبەت،  قابلی گواستنەوە، هەڵنەوەشێنراو، بێ بەرامبەر، نیمچە رێپێدراو، مافی بێ سنور و هەمیشەیی بەکار هێنان (لەوانە کۆپیکردن، دەستکاریکردن، دروستکردنی کاری حەزەکی، بڵاوکردنەوە، دابەسکردن و بازرگانیکردن)  کۆمپانیا و دەستوپێوەندەکانی دەبەخشن.

  • بەستەری/لینکی ماڵپەڕيکانی تر

    خزمەتگوزاری ئێمە دەکرێت لینکی ئەو ماڵپەڕانەی تێدا بێت، کە لە لایەن بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە (UNDP)و دەزگای ڕوانگە خاوەندارێتی ناکرێن و کۆنترۆڵ ناکرێن. بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە (UNDP)و دەزگای ڕوانگە هیچ کۆنترۆڵێکیان نیە بە سەر ناوەرۆک، سیاسەتی تایبەتمەندێتی یان کرداری هەر ماڵپەڕ و خزمەتگوزاریەکی لایەنی سێیەم و هیچ بەرپرسیارێتیەکیش لەم ڕووەوە لە ئەستۆ ناگرین. ئێمە گەرەنتی بۆ پێشنیارەکانی هیچ کام لەم دامەزراوانە/ کەسانە یاخود ماڵپەڕەکانیان ناکەین.

    بۆ وێنە، سیاسەتی تایبەتمەندێتی دەستنیشانکراو بە بەکارهێنانی ئامرازی PolicyMaker.io دروستکراوە، کە ئەمەیان بریتیە لە ئامرازێکی بێبەرامبەر، یارمەتی دروستکردنی بەڵگەنامەی یاسایی کوالێتی بەرز دەدات. بەرهەمهينەری سیاسەتی تایبەتمەندێتی PolicyMaker ، بریتیە لە ئامڕازێکی ئاسان-بۆ بەکارهێنان بۆ دروستکردنی سیاسەتی تایبەتمەندێتی بۆ بلۆگ، ماڵپەڕ، فرۆشگای بازرگانی ئەلیکترۆنی یان کاربەرنامەی مۆبایل.

    ئێوە ددان بەوەدا دەنێن و ڕازین بەوەی کە کۆمپانیا نابێت، ڕاستەوخۆ یاخود ناڕاستەوخۆ بەرپرسیار بێت لە بەرانبەر هەر زەرەر و زیانێک کە بە هۆی بەکارهێنان یاخود پشتبەستن بە ئەم جۆرە ناوەرۆکە، کاڵا یاخود خزمەتگوزاری بەردەست لە رێگەی ماڵپەڕ یاخود خزمەتگوزاری لایەنی سێیەمەوە، دروست دەبێت یان بانگەشەی دروست بوونی بکرێت.

    ئێمە  بە پێداگریەوە ئامۆژگاریتان دەکەین، سەیرێکی سیاسەتی پاراستنی تایبەتمەندێتی هەر ماڵپەڕێک کە سەردانی دەکەن، بکەن.

  • خۆ بواردن لە بەرپرسیارێتی گەرەنتی کردن

    ئەم خزمەتگوزاریانە لەلایەن کۆمپانیاوە لەسەر بنەمای “وەک خۆی” و “وەک بەردەست” پێشکەش دەکرێن. کۆمپانیا هیچ بەڵێن و گەرەنتیەک لە جۆری دەربڕاو یاخود ڕاگەیەنراو بۆ کارکردنی خزمەتگوزارەکانیان، یان زانیاری، ناوەڕۆک یان ئەو ماددانەی کە لەوێ بوونیان هەیە، ناخاتەڕوو. ئێوە بە ڕاشکاوانە ڕازین بەوەی کە بەکارهێنانی ئەم خزمەتگوزاریانە، ناوەڕۆکەکەی، و هەر خزمەتگوزاریەک کە لە ئێمە دەست دەکەویت، لە لایەن ئێوەوە، تەنها خۆتان لە مەترسیەکەی بەرپرسن.

    نە کۆمپانیا و نە هیچ کەسێکی پەیوەست بە کۆمپانیاوە هیچ گەرەنتی و بەڵێنێک بۆ تەواوکاری، ئاسایش، متمانە، کوالێتی، دروستی، یان بەردەستبوونی خزمەتگوزاریەکان، ناخاتەڕوو. سەرەڕای ئەمەی سەرەوە، نە کۆمپانیا و نە هیچ کەسێک کە پەیوەندی بە کۆمپانیاکەوە هەیە بەڵێن یان گەرەنتی ئەوە ناکەن کە خزمەتگوزاریەکان، ناوەڕۆک یان هەر خزمەتگوزاریەک یان بڕگەیەک کە لە ڕێگەی خزمەتگوزاریەکان بەدەست دێت دروست و، باوەڕپێکراو، بێ هەڵە یان بێ کەموکوڕین و هاوکات کەموکوڕیەکان ڕاست دەکرێنەوە،  هەروەها هیچ گەرەنتی و بەڵێنێکیش نادرێت کە خزمەتگوزاریەکان یان ئەو سێرڤەرەی کە بەردەستی دەکات بەدەرە لە ڤایرۆس یان پێکهاتەی زیانبەخشی تر یان خزمەتگوزاریەکان یان هەر خزمەتگوزاریەک یان ئەو بڕگەی بەدەست هاتووە لە ڕێگەی خزمەتگوزاریەکان بە شێوەیەک لە شێوەکان پێویستیەکانت یان پێشبینیەکانت بۆ دەستەبەر دەکەن. کۆمپانیا لێرەدا هەموو خۆی لە هەموو  جۆرە گەرەنتیەک دەبوێرێت، جا لە شێوەی دەربڕین یاخود ڕاگەیەنراو ، یاسایی ، یان هەر شێوەیەکی تر بێت، لە لەوانش لە بەرانبەر هەر گەرەنتییەکی بازرگانی، ناپێشێلکاری ، و گونجاوی بۆ مەبەستی تایبەتی .

    ئەمەی سەرەوە کار ناکاتە سەر هیچ گەرەنتیەک، کە ناتوانرێت بەدەر بکرێت یان سنووردار بکرێت لە ژێر یاسای کارپێکراودا.

  • سنووردارکردنی بەرپرسیارێتی

    جگە لەوەی بەپێی یاسا قەدەغەکراوە، ئێوە پێویستە، ئێمەو ئەفسەرو بەڕێوەبەر و فەرمانبەر و بریکارەکانمان لە هەر زیانێکی ناراستەوخۆ و سزادان و بەرێکەوت و لێکەوتی، بپارێزن. هەرچەندە، ببێتە هۆی دروست بوونی (لەوانە کرێی پارێزەران و هەموو تێچوون و خەرجییە پەیوەندیدارەکانی دادگایی کردن و ناوبژیوانی، یان لە کاتی دادگاییکردن یان لە کاتی پێداچوونەوەدا، ئەگەر هەر داواکارییەکی یاسایی یان ناوبژی سازداربێت یان نا). چ بە هۆی کرداری گرێبەست، پشتگوێ خستن، کردەوەیەکی زیانهێنەر، کە پەویەست بەم رێککەوتنە، دروست دەبێت. لەوانەش هەر داوایەک بۆ بریندارکردنی کەسی یان زیانی موڵکداری، کە بە هۆی ئەم ڕێککەوتنە و هەر سەرپێچییەک لەلایەن ئێوەوە لەهەر یاساو ڕێسایەکی فیدراڵی و دەوڵەتی یان ناوخۆیی و یاساو ڕێساکان دروست بووبێت، تەنانەت ئەگەر پێشتر کۆمپانیا ئامۆژگاریی ئەگەری ئەو زیانانەی، کردبێت. جگە لەوەی بەپێی یاسا قەدەغەکراوە، ئەگەر بەرپرسیارێتیەک لە سەر کۆمپانیا بەدی بکرێت، ئەوە سنووردار دەبێت بەو بڕەی کە بۆ بەرهەم و / یان خزمەتگوزارییەکان دەدرێت و لە هیچ بارودۆخێک دا زیانی لێکەوتی یان سزایی لێناکەوێتەوە. هەندێک لە ویلایەتەکان ڕێگە بە لێدەرکردن یان سنووردارکردنی زیانی سزایی، رووداوی یان لێکەوتی نادەن، بۆیە سنووردارکردن یان بەدەرکردنی پێشوو لەوانەیە بەسەر ئێوەدا جێبەجێ نەبێت.

  • هەڵوەشاندنەوە

    دەشێت ئێمە، هەژمارەکەتان و دەستگەیشتنتان بە خزمەتگوزاری ڕاستەوخۆ، بەبێ ئاگاداری پێشوەختە یان بەرپرسیارێتی، بە پێی هەر هۆکارێک و بەبێ سنوور، بە بڕیاری تاکلایەنی خۆمان، لە بەر هەندێک هۆکاری وەک شکاندن و بنپێ خستنی مەرجەکان، هەڵبوەشێنینەوە، بوەستێنین یان قەدەخە بکەین.

    ئەگەر دەتانەوێت هەژمارەکەتان هەڵبوەشێننەوە، دەتوانن زۆر بە ئاسانی دەست لە بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکە هەڵگرن.

    هەموو ئەحکامەکانی مەرجەکان، کە بە سروشتی خۆیان دەبێت لە هەڵوەشاندنەوە بمێننەوە، لە هەڵوەشاندنەوە دەمێننەوە لەوانە، ئەحکامەکانی خاوەندارێتی، خۆ بواردن لە بەرپرسیارێتی گەرەنتی، قەرەبووکردنەوە و سنووردارکردنی بەرپرسیارێتی.

  • یاسا کارپێکراوەکان

    ئەم مەرجانە بەپێی یاسای عێراقی کە یاسای کارپێکراو لە سەر رێککەوتنەکە جێبەجێ دەکرێت بە بێ بەیەکداچوونی ئەحکامەکانی یاساکە، بەرێوەدەبرێن و لێکدانەوەیان بۆ دەکرێت.

    شکستهێنانمان لە جێبەجێکردنی هەر مافێک یان حوکمێکی، بە دەسهەڵگرتن لەو مافانە لە قەڵەم نادرێت. ئەگەر هەر حوکمێکی لە لایەن یاساوە ڕاگیرا یان بە نابەجێ ناسێنرا، ئەوا ئەحکامە بەجێماوەکانی تری ئەم مەرجانە پێویستە بە کارپێکراوی بمێننەوە. ئەم مەرجانە تەواوی ڕێککەوتنەکەی نێوانمان سەبارەت بە خزمەتگوزاری پێکدەهێنن و شوێنی هەر ڕێککەوتنێکی پێشوو کە لە نێوانماندا هەبووبێت لە بارەی خزمەتگوزاریەوە دەگرنەوە.

  • گۆڕانکاریەکان لە خزمەتگوزاری

    ئێمە مافی ئەوەمان هەیە، بە بڕیاری تاکلایەنی خۆمان و بێ ئاگادارکردنەوە  لە خزمەتگوزاریەکە یان خزمەتگوزاریەک یاخود ئە مادەی لە رێگەی خزمەتگوزاریەوە دابین دەکەین، بکشێینەوە یان هەمواری بکەین. ئێمە بەرپرسیار نابین ئەگەر خزمەتگوزاریەکە هەمووی یاخود بەشێکی لە هەر کاتێک یان بۆ هەر ماوەیەک، بەردەست نەبێت . ئێمە لە بەر هیچ هۆکارێک و هەر بەشێک لە خزمەتگوزاری، لە بەردەستدا نین. جار جارە، دەشێت ئێمە دەستگەیشتن بە هەندێک لە بەشەکانی خزمەتگوزاری، یان هەموو خزمەتگوزاریەکە سنووردار بکەین بۆ بەکارهێنەران، بە بەکارهێنەرە تۆمارکراوەکانیشەوە.

  • هەموارکردن بۆ مەرجەکان

    ئێمە دەتوانین هەر کاتێک مەرجەکان هەموار بکەین بە بڵاو کردنی مەرجە هەموارکراوەکان لەسەر ئەم سایتە. ئێوە بەرپرسیاری ئەوەتان لە ئەستۆیە کە ماوە بە ماوە چاوێک بەم مەرجانەدا بخشێننەوە.

    بەکارهێنانی بەردەوامی پلاتفۆرمەکە دوای بڵاوکردنەوەی مەرجە هەموارکراوەکان، مانای وایە کە ئێوە ڕازین  بە گۆڕانکاریەکان و پەسندتان کردووە. ئەو چاوەڕوانیە لە ئێوە دەکرێت کە ئەم لاپەڕەیە بە بەردەوامی بپشکنن، بۆ ئەوەی ئاگاداری هەر گۆڕانکاریەک بن، چونکە ئەمانە پابەندین بۆ ئێوە.

    بە بەردەوام بوون لە دەستگەیشتن یان بەکارهێنانی خزمەتگوزاری دوای ئەوەی هەر هەموارێک کاری پێدەکرێت، ئەوا ئێوە ڕازیبوونتان پیشاندەدەن بە پابەندبوون بە مەرجە هەموارکراوەکان. ئەگەر ئێوە بە مەرجی نوێ ڕازی نەبن، ئەوا چیتر رێگەتان پێنەدراوە خزمەتگوزاریەکە بەکاربهێنن.

  • دەستهەڵگرتن و هەڵوەشاندنەوە

    هیچ دەستهەڵگرتنێک لەلایەن کۆمپانیا لە بەرانبەر هەر مەرجێک یان بەندێک کە لە مەرجەکان دا هاتووە، بە دەستهەڵگرتنی زیاتر یان بەردەوام لە لە مەرج و بەندەکانی تری نێو مەرجەکان لە قەڵەم نادرێت، و نەتوانینی کۆمپانیا بۆ دەستەبەرکردنی هەر ماف یان بڕگەیەک بە پێی مەرجەکان، نابێت بە واتای دەستهەڵگرتن لە ماف یان ئەم بەندە ئەژمار بکرێت.
    ئەگەر هەر بەندێک لەلایەن دادگایان یان دادگای تری دەسەڵاتی دادوەری پەیوەندیدار لە بە هەر هۆیەک بێت بە نادروست یان نا یاسایی لە قەڵەم بدرێت و ناکارا بکرێت، ئەوا ئەم جۆرە بەندە لادەبرێت یان بۆ نزمترین ئاستی سنووردار دەکرێت، بە جۆرێک کە بەندەکانی تری مەرجەکان بە تەواوی هێز و کاریگەریانەوە کاریان پێ بکرێت .

  • ددانپێدانان

    بە بەکارهێنانی خزمەتگوزاری یان خزمەتگوزاری تر کە لەلایەن ئێمە پێشکەش کراوە، ئێوە ددان بەوەدا دەنێن کە ئەم مەرجانەی خزمەتگوزاریت خوێندوتەوە و ڕازین پێیانەوە پابەند بن.

  • پەیوەندیمان پێوە بکەن

    تکایە ڕاو و سەرنج و بۆچوون داواکاریەکانتان بۆ پاڵپشتی تەکنیکی بۆ پۆستی ئەیلکترۆن [email protected].بنێرن.

    ئەم مەرجانەی خزمەتگوزاری بۆ investmyidea.com  لە ٧ی شوباتی ٢٠٢١، دروستکراون.