Visit Mesopotamia

بازرگانی

ڤست میسۆپۆتامیا" بە واتای "سەردانی میسۆپۆتامیا بکە" ئەپلیکەیشنی مۆبایلە بۆ بەستنەوەی گەشتیاران بە کۆمپانیا و گروپە گەشتیارییەکان. لەم ئەپلیکەیشنەدا زانیاری دەرباری گەشتەکان و کۆمپانیا و گروپە گەشتیارییەکان و ئۆفەرەکانیان بڵاودەکرێتەوە. ئەپلیکەیشنەکە بەهای زیاتر دەدات بەو هەوڵانەی کە ئێستا دەدرێت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و چالاکییەکان بۆ بەرەوپێشبردنی گەشت و گوزار بۆ ئەوەی لە ئەپلیکەیشنێک کۆ بکرێنەوە و پۆلێن بکرێن بە گوێرەی چالاکییەکانیان.

لەلایەن Bahar Al-Jammoor
هەولێر
"ڤست میسۆپۆتامیا" بە واتای "سەردانی میسۆپۆتامیا بکە" ئەپلیکەیشنی مۆبایلە بۆ بەستنەوەی گەشتیاران بە کۆمپانیا و گروپە گەشتیارییەکان. لەم ئەپلیکەیشنەدا زانیاری دەرباری گەشتەکان و کۆمپانیا و گروپە گەشتیارییەکان و ئۆفەرەکانیان بڵاودەکرێتەوە. ئەپلیکەیشنەکە بەهای زیاتر دەدات بەو هەوڵانەی کە ئێستا دەدرێت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و چالاکییەکان بۆ بەرەوپێشبردنی گەشت و گوزار بۆ ئەوەی لە ئەپلیکەیشنێک کۆ بکرێنەوە و پۆلێن بکرێن بە گوێرەی چالاکییەکانیان. ئەم ئەپلیکەیشنە یەکەمین ئەبێت هەرسێ زمانی (کوردی، عەرەبی، ئنگلیزی) بەردەست دەبێت. ئەمەش یارمەتیدەر ئەبێت بۆ گەشتیارانی کوردستان و ناوچەکانی تری عێراق و بیانییەکانیش بتوانن بە کاری بهێنن. لە هەمان کاتدا کێشەی گەڕان بە دوای شوێنە گەشتیاری و چالاکی هەفتانەی گروپ و کۆمپانیا و ئۆفەر و نرخەکانیان دەکات. لە بەرامبەردا گروپ و کۆمپانیا گەشتیارییەکان مانگانە خەرجی دەدەن بە ئەپلیکەیشنەکە بۆ بڵاو کردنەوەی گەشت و چالاکییەکانیان. هەروەها ڕیکلام بۆ لایەنەکانی تەکنلۆژی، گەشتیاری و کلتوری دەکرێت وەک هۆتێل و هێڵەکانی مۆبایل و هتد. ئەپلیکەیشنی "ڤست میسۆپۆتامیا" زیرەکترین ڕێگایە بۆ دۆزینەوەی ڕێبەری گەشتیاری ڕاست و گروپ و کۆمپانیا گەشتیارییەکان. ئەپلیکەیشنەکە زۆر زیاترە لە بوونی کۆمەڵێک تایبەتمەندی جیاواز بەڵکو ئەبێتە هاوسەفەرت لە گەشتەکانت. ١.تەنها بە کلیکێک، گەشتیاران ئەتوانن زۆر شوێنی جیاواز و گەشتی هەمەجۆر بدۆزنەوە ٢. گەشتیاران ئەتوانن پلانی گەشتەکانیان تایبەت بکەن بەخۆیان و بەراوردی نرخی جیاوازی کۆمپانیاو گەشتە بەردەستەکان بکەن هەروەها، ئەپلیکەیشنەکە یارمەتی دروستکردنی دەستی کاری زیاتر دەکات بۆ ڕێبەرە گەشتیارییەکان کە لە ئێستا زۆر دەرفەتی کەمیان هەیە بۆ دۆزینەوەی گەشتیار و ناساندنی ئۆفەرەکانیان. لە هەمان کاتدا، ئەپلیکەیشنەکە هۆشیاری و زانیاری کۆمەڵگا دەربارەی پاراستنی کەلەپور و شوێنەوارەکان زیاتر دەکات بە بڵاوکردنەوەی چیرۆک و نوسراو لەو بارەیەوە لە ئەپلیکەیشنەکە. لەم کەپمەینەدا، ئامانجمان کۆکردنەوەی ١٢.٥ – دوازدە ملیۆن و نیوی عێراقییە بۆ دروستکردنی ئەپلیکەیشنەکەو بازاڕگەرییەکەی دەبێت. ئەم پشتگیرییە بەکاردەهێنرێت بۆ دروست کردنی ئەپلیکەیشنەکە لە سەرەتاوە، بازاڕکردن و ڕیکلامکردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتتیەکان و دروستکردنی پۆستەر و دانانی لە شوێنە گرنگە گەشتیارییەکان وەک (پارک، فڕۆکەخانە، و هتد.) بۆ زیادکردنی دابەزاندنی ئەپلیکەیشنەکە. ئەمەش وا لە کارەکە دەکات بۆ ئەوەی سەرچاوەیەکی داهاتی بەردەوامی هەبێت و قازانج بکات و بەرەو پێش بچێت لە داهاتودا. لە سەرەتادا، ئەپلیکەیشنەکە لە پارێزگای هەولێرەوە دەست پێدەکات لە ماوەی شەش مانگی یەکەمدا و دواتر پارێزگاکانی کوردستان و ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەگرێتەوە بە گوێرەی پلانی بەرەوپێش چوونی.